گەل یا خەڵک یا مەردم بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکوو تەواوێتییەک ڕەچاو بکرێن. بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یان دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یان میللەتی پێ ئەوترێ، و گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یان یەک کولتوور یان یەک ئایینیان بێ قەوم یان گرووپی ڕەگەزی پێ ئەوترێ.

وشەڕەتناسی

وشەی «گەل» لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *ger- و *gel- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *gart- ەوەیە کە بە مانای گردبوونەوە و کۆبوونەوە و گەڕانە. پاری /*rt/ سەرەتا بووە بە /rd/ و پاشان بە /l/، یانی: gart بووە بە gard بووە بە gal. وشەی «گەلە»ش کە بە مانای کۆمەڵێک حەیوانە بە یەکەوە، ھەر لێرەوە ھاتووە.[1]

وشەی «خەڵک»یش ھەر ئەو «خلق»ەی عەرەبییە.[1] «مەردم»یش وشەیەکی فارسییە و پەیوەندیی بە «مرۆڤ» و «مرۆ» و ھەروەھا «مەرگ» و «مردن»ەوە ھەیە و ھاوڕیشەی وانە.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.