خەلیفان، نەغەدە

گوندێک لە ناوچەی نەغەدە لە پارێزگای ورمێ From Wikipedia, the free encyclopedia

خەلیفان گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی بەگم قەڵا، ناوچەی ناوەندی شارستانی نەغەدە، شارستانی نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان بە کوردی ( پارێزگای ورمێ ) ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

زانیاریی خێرا خەلیفان Xəlifan - خلیفان, وڵات ...
خەلیفان
Xəlifan - خلیفان
Khalifan
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستاننەغەدە
ناوچەناوەندی شارستانی نەغەدە
گوندەواربەگم قەڵا
بەرزایی
١٬٣٣١ مەتر (٤٬٣٦٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
  سەرجەم٥٦٤
زمان و ئایین
  زمانکوردی (موکریانی)
  ئایینموسڵمان (سونەی شافیعی)
تەلەفۆن٠٤٤
دایخە

جوگرافیا

خەلیفان لە شەش کیلۆمیتری نەغەدە هەڵکەوتووە و لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی دزەی گەورە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەشتی قوری و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کانی مام سەید لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بایزاوا.[٤][٥][٦]

پێکھاتەی دانیشتوان

  • کوردەکانی ئەم گوندە بە شێوەزاری موکریانی دەدوێن.
  • زۆرتر لە ۹۸ لەسەدی دانیشتوانی ئەم گوندە کوردن و ئەویدیش تورکن کە پێکەوە ژیان دەبەنە سەر.
  • بەڵام ڕێژەی دانیشتووانی تورک بە هۆی کۆچ کردنی تورکەکان بەرەو شار لە چاو دە ساڵ پێش زۆر کەمتر بۆتەوە و ڕێژەی دانیشتووانی کوردی ئەم گوندە بە ھۆی هاتنەوە لە شار بەرەو دێ لە چاو دە ساڵ پێش زۆر بەرزتر بووەتەوە.

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.