From Wikipedia, the free encyclopedia
حەوا عەبدوڵڵا محەممەد ساڵح (بە عەرەبی: حواء عبد الله محمد صالح؛ لەدایکبووی ١٩٨٤) چالاکوانی سودانییە.[1] حەو لە دایکبووی دارفووری باکوورە، بەڵام بەھۆی شەڕی نێوان حکوومەتی سوودان و یاخیبووانی دارفوور ئەوا بەناچاری خێزانەکەی زێدی خۆیان جێھێشتووە.[2] دواتر حەنا لە کەمپی ئاوارەکانی ئەبو شوک نیشتەجێبووە، لەوێ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ئەمریکییەکان کاری کردووە بۆ گەیاندی ھوشیاری بەخەڵکی کەمپەکە.[2] لەبەرامبەر چالاکییەکانیدا حەوا ئازاری زۆری چەشتووە، سێ جار دەستگیرکراوە،[3] دوو جاریش ڕفێندراوە لەلایەن ئاسایشی نەتەوەیی، جارێکیان لە ساڵی ٢٠١١ بوو، کاتێک بۆ ماوەی دوو مانگ دەگیرێت، سووکایەتی پێدەکرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر لە زیندانێکی خەرتووم.[4] دوابەدوای ئەم ڕووداوانە سوودان جێدەھێڵێت، لەئەمریکا مافی پەنابەریەتی وەردەگرێت.[5] لە ئێستادا لە پەنسلڤانیا کاردەکات.[6]
حەوا لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1][7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.