سیاسەتوان و دیپلۆماتکاری ئێران From Wikipedia, the free encyclopedia
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان (بە فارسی: حسین امیرعبداللهیان؛ ٢٣ی نیسانی ١٩٦٤ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤) سیاسەتوان، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بوو.[1] ئەو لە ساڵی ٢٠٢١ ھەتا کاتی مردنی بەھۆی ڕووداوێکی ئاسمانی لە ٢٠٢٤، وەک وەزیری کاروباری دەرەوە لەسەر کار بوو.[2][3]
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان حسین امیرعبداللهیان | |
---|---|
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
وەزیری کاروباری دەرەوە | |
لە پۆستدا بووە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پێشینە | محەممەدجەواد زەریف |
پاشینە | عەلی باقری کەنی (کاتی) |
باڵیۆزی ئێران لە بەحرەین | |
لە پۆستدا بووە ٢١ی ئابی ٢٠٠٧ – ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ | |
سەرۆک کۆمار | مەحموود ئەحمەدینەژاد |
پێشینە | محەممەد فەرازمەند |
پاشینە | مەھدی ئاقاجەعفەری |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | دامغان، پارێزگای سمنان، ئێران | ٢٣ی نیسانی ١٩٦٤
مردن | ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ساڵ ژیاوە) نزیکی وەرزەقان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، ئێران | (٦٠
خوێندن لە | قوتابخانەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (بھ) زانکۆی تاران (مھ، پی ئێچ دی) |
ئەمیرعەبدوڵڵاھیان پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٦ جێگری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقا بوو.[1]ناوبراو یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بووە، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێودەوڵەتی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی لە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی تا سەرۆکایەتی محەممەدباقر قالیباف بوو[4][5][6] لە سەردەمی وەزارەتی عەلیئەکبەر ساڵحی وەک جێگری وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا و لە سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتەکەی محەممەدجەواد زەریف لە پۆستەکەیدا مایەوە.[7] دوای دەست لەکار کێشانەوەی ناڕاستەوخۆی زەریف، ناوی حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە وەک یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی وەزیری دەرەوە بڵاو کرایەوە، کە نزیک بوو لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوکاتی ئێران.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.