حیزبێکی مارکسی لە ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٨) From Wikipedia, the free encyclopedia
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی ھەرێمی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنییەوە بە شێوازی نھێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بوودجەی حیزبی ئەو حووکمەتەی ڕەتکردووەتەوە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان | |
سەرکردە | عوسمانی حاجی مارف |
دامەزران | ٢٠٠٨ |
پێگەی سەرەکی | سلێمانی |
ھەواڵنامە | ئۆکتۆبەر |
ئایدۆلۆجیا | مارکسیزم، کۆمۆنیزمی کرێکاری |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، حیزبی حکمەتیستی ئێران |
دروشم | ئازادى، یەکسانی، حکوومەتی کرێکاری |
ماڵپەڕ | hkkurdistan.org |
ساڵی ١٩٩٣ پێنج ڕێکخراوی چەپ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقیان پێکھێنا. لە کۆنگرەی ٤ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا بڕیار درا کە رێکخراوی کوردستانی حیزبەکە لە رێکخراوێکی سەربەخۆیی خۆیدا خۆی ڕێکبخات.[١] لە ساڵێ ٢٠٠٨ کۆنگرەی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەنجام درا و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردران. پاشان لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردرا.
تا ئێستا ٣ کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی سێیەمی بە جۆرێکی کراوە بەسترا و لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. ئەمەش لە میدیای کوردیدا دەنگی دایەوە، کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوازێکی نوێ لە شێوازی کاری سیاسی لە کوردستان ئەنجامدرا.[٢]
بارەگای فەرمی لە شاری سلێمانییە. بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر مانگی ٢ جار دەردەچێت. ڕادیۆی پێشەنگ ڕادیۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانە لە پارێزگای سلێمانی.
لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ شارەکانی کوردستان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان.[ژێدەر پێویستە]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.