مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمز ئاڵن ھێتفیڵد (بە ئینگلیزی: James Alan Hetfield؛ لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٣) مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. گۆرانیبێژی سەرەکی، گیتارژەنی ڕیتم، ھاودامەزرێنەر و گۆرانینیووسی سەرەکیی گرووپی ھێڤی مێتاڵی مێتاڵیکایە. جەیمز مێتاڵیکای لەگەڵ لارس ئولریک لە تشرینی یەکەمی ١٩٨١دا دامەزراند. مێتاڵیکا نۆ خەڵاتی گرامی بردووەتەوە و ١١ ئەلبومی ستۆدیۆیی، سێ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، چوار تۆماری درێژخایەن و ٢٤ تاکەگۆرانی بڵاو کردووەتەوە. زۆرجار جەیمز بە یەکێک لە مەزنترین گیتارژەنانی ڕیتمی ھێڤی مێتاڵی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت.[1]
جەیمز لە ٣ی ئابی ١٩٦٣، لە داونی، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، کوڕی سینتیا باسێت، گۆرانیبێژێکی ئۆپێرا، و ڤێرجڵ لی ھێتفیڵدە، لێخوڕێکی لۆری. بە ڕەچەڵەک ئینگلیز، ئەڵمانی، ئیری و سکۆتلەندییە.[2][3] دوو زڕبرا و خوشکێکی ھەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.