Remove ads
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی: calculus)یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکارییەکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر، واتە چۆن ئەندازە بریتییە لە لێکۆڵینەوەی شێوە (نەگۆڕ)، ھەروا جەبریش بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە کردارە ژمێرەیییەکان، جیاکاری و تەواوکاریش بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاری بەردەوام.
ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.
وشەی کالکیولس لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای خیز و ورکەبەرد. ناوی ئەو لقە یادگاری سەردەمێکە کە یۆنانییەکان خیز و ورکەبەردەکانیان بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی جەبر و ئەندازە بەکار دەھێنا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.