فیلمێکی سینەمای ئێرانی From Wikipedia, the free encyclopedia
جیابونەوەی نادر لە سیمین (بە فارسی: جدایی نادر از سیمین) و (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی A Separetion) فیلمێکی فارسی درامییە بەرھەمی ساڵی ٢٠١١یە لە دەرھێنان و نوسینی ئەسغەر فەرھادییە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بۆتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی[١] و ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی بەدەستھێناوە[٢] و پڕ داھاتترین فیلمی فارسیشە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
جیابونەوەی نادر لە سیمین | |
![]() | |
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
نووسین | ئەسغەر فەرھادی |
کاست | لەیلا حاتەمی پەیمان مەعادی شەھاب حوسێنی سارە بەیات سارینا فەرھادی |
مۆسیقا | ستار ئۆرکی |
وێنەگری سینەمایی | مەحمود کەلاری |
دەستکاری | ھایدە سەفی یاری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی ٢ی ٢٠١١ لە بەرلین ١٦ی ٣ی ٢٠١١ لە ئێران |
ماوەی فیلم | ١١٩ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
تێچوون | ٥٠٠٬٠٠٠ دۆلار |
داھات | ٢٤ میلیۆن دۆلار |
ئەسغەر فەرھادی دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی جیابونەوە وتی '' سڵاو لە خەڵکە باشەکەی وڵاتەکەم، ئێستا ئێرانیگەلێکی زۆر لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ئەم ساتەن و پێموایە خۆشحاڵن، نەک لەبەر خەڵاتێکی گرنگ نەک لەبەر فیلمسازێک، ئەوان خۆشحاڵن چونکە لە ڕۆژگارێکدا کە لە نێوان سیاسەتمەدارەکاندا وشەگەلی ڕەق و ھەڕەشەو جەنگ دەگۆڕدرێتەوە، ناوی وڵاتەکەیان ئێران لە جێگایەکی پڕشکۆی ھونەریدا دەھێنرێت، ھونەرێکی دەوڵەمەند و کۆن کە لەژێر تەپوتۆزی سیاسەتدا ون بووە''[٣]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.