From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن وینستن ھۆوارد (بە ئینگلیزی: John Winston Howard) یان (جان ھاوارد) سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا بوو کە لە ساڵی ١٩٩٦ بە سەرکەوتنی پارتی لیبراڵی ئوسترالیا گەیشتە ئەم پۆستە.[1]
جۆن ھۆوارد | |
---|---|
بیست و پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا | |
لە پۆستدا بووە ١١ی ئازاری ١٩٩٦ – ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ | |
پادشا | شاژن ئێلیزابێتی دووەم |
پێشینە | پاول کیتینگ |
پاشینە | کیڤن ڕاد |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جۆن وینستن ھۆوارد ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٣٩ سیدنی، نیو ساوت وێلز |
نەتەوە | ئوسترالیا |
پارتی سیاسی | پارتی لیبراڵی ئوسترالیا |
ھاوسەر(ەکان) | جەنێت ھۆوارد |
منداڵ(ەکان) | سێ مناڵ |
خوێندن لە | زانکۆی سیدنی |
پیشە | ، سیاسەتوان |
ئایین | ئەنگلیکانیزم |
واژوو |
ھۆوارد لە ١٩٣٩ لە شاری سیدنی لە دایک بوو، بە خوێندنی یاسا لە ساڵی ١٩٥٧ بوو بە ئەندامی پارتی لیبراڵ دواتر وەکوو پارێزەرو سەرۆکی لقی لاوانی ئەم پارتە چالاکی ھەبوو.
یەکەم جار لە ١٩٧٥ توانی بگاتە پەرلەمانی لۆکاڵی سیدنی و دواتر بە ھەڵبژاردنی مەڵکم فریزێر' وەکوو سەرۆک وەزیران، ھۆوارد سەرەتا وەزیری بازرگانیو دواتریش لە تەمەنی ٣٨ ساڵی دا بوو بە خەزێنەداری دەوڵەت. ھەروەھا ئەو وەکوو جێگری بەڕێوەبەری پارتی لیبراڵ ھەڵبژێردرا. لە کۆتایی دا لە جانواری ١٩٩٥ بوو بە سەرۆکی لیبراڵەکان.
لە ساڵی ١٩٩٦ پارتی لیبراڵ براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو و جۆن ھۆوارد وەکوو سەرۆک وەزیران، کابینەی پێک ھێنا. ئەم لەدوای یەک لە ساڵانی ١٩٩٨، ٢٠٠١ و ٢٠٠٤ دووبارە وەکوو سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا و تاکوو ئێستا بە ١١ ساڵ چالاکی، نازناوی درێژماوەترین سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتە لە لایەتی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.