From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن ڕەسکین (٨ی شوبات ١٨١٩ - ٢٠ی کانوونی دوەمی ١٩٠٠) پێشەنگی ڕەخنەگرانی هونەریی بەڕەگەز ئینگلیز بوو لە سەردەمی ڤیکتۆریادا، هەروەها پشتیوانیکەری هونەر، نیگارکێش، فەیلەسوف، بیرمەندی کۆمەڵایەتی و خێرخوازیش بوو. نوسراوەکانی لە بوارەکانی جیلۆجیا، تەلارسازی، وێژە، پەروەردە، ڕوەکناسی و ئابووریی سیاسیدا بوون.
ڕەسکین یەکەمجار ناوبانگی بە یەکەم بەرگی کتێبی "نیگارکێشە مۆدێرنەکان" (١٨٤٣) کە وتارێکی درێژکراوەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیشی جۆزەف تێرنەر نوسیویەتی و تیایدا پێناسەی ڕۆڵی سەرەکی هونەرمەند بەوە ئەکات کە ئەبێ "ڕاستگۆ بێ لەگەڵ سروشت". دواتریش "Unto This Last"[1] لە ١٨٦٠کاندا کە ئیتر دوور ئەکەوێتەوە لە تەرکیزەکانی پێشووی. ئەو کارەی لەلایەن مەهاتما غاندیەوە وەرگێڕدراوە و ئەوترێ بزوێنەری بزووتنەوەکەی غاندی و هەندێکیش ئەڵێن سەرەتای "بزووتنەوەی سەوز"ە. ناونیشانی "Unto This Last" واتە "تا ئەم کۆتایە"، و ناونیشانەکە لە وانەیەکی بەناوبانگی ئینجیل وەرگیراوە کە تیایدا هەموو کرێکارێک چ سەرەتا هاتبێ لە کۆتاییەوە، وەک یەک ڕۆژانە وەر ئەگرن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.