From Wikipedia, the free encyclopedia
جارید لێتۆ (لەدایکبووی ٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١) ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمەریکە.سەرەتا بە دەرکەوتنی لە زنجیرە تەلەڤزتۆنەکان دەکرەوت وەک (My So Called Life) لەساڵی ١٩٩٤ ، و دواتر لە فیلمەکانی (Fight Club 1999 , American Psycho 2000) دەرکەوت و هەروەها ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمێکی تایبەت دەرکەوت بەناوی (Mr.Nobody).
جارید لێتۆ Jared Leto | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١ |
نیشتەجێی | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
پەروەردە | کۆلێژی هونەرە جوانەکان |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر، گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٩٤-ئێستا |
چەشن | ڕۆک (گۆرانی) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٣) |
نواندنە نایابەکەی لێتۆ وەک ئافرەتێکی ڕەگەز گۆڕیو لەفیلمی (Dallas Buyers Club - کڕیارانی یانەی داڵاس) وایکرد کە بتوانێت خەڵاتێکی ئۆسکار بۆخۆی دەستەبەر بکات ، لێتۆ بەوە ناسراوە کەلەکاتی نواندنەکاندا بە بەردەوامی هەڵسوکەوتی ڕۆژانەشی وەک ڕۆڵەکەی دەگێڕێت ئەمەش وەک لێڕاهانتێک لە ڕۆڵەکەی و زۆرجار ئەمە کاری کردۆیە سەر تەندروستیشی . لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤دا ، لێتۆ ڕۆڵی شەڕانگێزی جۆکەری پێدرا لە فیلمی (دەستەی خۆکۆژی - Suicide Squad)دا ، و ئەمەش یەکێک بوو لە گرینگترین ڕۆڵگێرانەکانی تەواو نواندنەکانی.
هەروەها لێتپ سەرۆکی گروپی ( ٣٠ چرکە بۆ مارس - 30 Seconds to Mars)ە ، کەلەساڵی ١٩٩٨ لە لۆس ئەنجلس ، کاڵیفۆرنیادا پێکهێنرا لەگەڵ برایە گەورەکەی شانن لێتۆ ، یەکەم ئەلبومی خۆشیان لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە کە ناوبانگێکی بچووکیان پێ پەیدا کرد.گروپەکە لەساڵی ٢٠٠٥ ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد بەهۆی ئەلبوومی دووەمیانەوە بەناوی (درۆیەکی جوان - A Beautiful Lie).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جارید لێتۆ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.