یاریزانێکی تۆپی پێی بەلجیکی From Wikipedia, the free encyclopedia
تیبۆ نیکۆلاس مارک کۆرتوا (لەدایکبووی ١١ی ئایاری ١٩٩٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەلجیکییە کە وەک گۆڵپارێز یاری بۆ یانەی ڕیال مەدریدی لا لیگا و ھەڵبژاردەی نەتەوەییی بەلجیکا دەکات. بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان دادەنرێت.[4][5][6]
زانیاری کەسایەتی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | تیبۆ نیکۆلاس مارک کۆرتوا[1] | ||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | [2] | ١١ی ئایاری ١٩٩٢||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | بری، بەلجیکا | ||||||||||||||
باڵا | ٢٫٠٠ م[3] | ||||||||||||||
جێگای یاریکردن | گۆڵپارێز | ||||||||||||||
زانیاریی یانە | |||||||||||||||
یانەی ئێستا | ڕیال مەدرید | ||||||||||||||
ژمارەی یانە | ١ | ||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
١٩٩٧–١٩٩٩ | بیڵزن | ||||||||||||||
١٩٩٩–٢٠٠٩ | خێنک | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠٠٩–٢٠١١ | خێنک | ٤١ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١١–٢٠١٨ | چێڵسی | ١٢٦ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١١–٢٠١٤ | ← ئەتلەتیکۆ مەدرید (خواستن) | ١١١ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨– | ڕیال مەدرید | ١٥٥ | (٠) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٠ | بەلجیکا ژ-١٨ | ٤ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١١– | بەلجیکا | ١٠١ | (٠) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
لە ٢٠٠٩، کۆرتوا کاروانی تۆپی پێی لەگەڵ یانەی خێنک دەستپێکرد. کۆرتوا لەو کاتە بووە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە و خوولی پیشەگەری بەلجیکی لەگەڵ یانەکە بردەوە. لە ٢٠١١، کۆرتوا بە بڕی ٨ ملیۆن پاوەند (٩ ملیۆن یۆرۆ) پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، دواتر بە شیوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد. لەگەڵ ئەتلەتیکۆ، کۆرتوا لا لیگا، جامی شای ئیسپانیا، و خولی ئەورووپای بردەوە و لە لە ٢٠١٤ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە ٢٠١٤، کۆڕتوا دووبارە گەڕایەوە چێڵسی، توانیان دوو جار پرێمیەرلیگ ببەنەوە و جامی ئی ئێف ئێڵ بەدەستبێنن. لە ٢٠١٨، کۆڕتوا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆکرد بە بڕی ٣٥ ملیۆن پاوەند (٣٨.٨ ملیۆن یۆرۆ)، لە دەرئەنجامدا بووە گرانبەهاترین گۆڵپارێز لە مێژووری خوولەکە. کۆرتوا دوو لا لیگا و جارێک خوولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای بردووەتەوە لەگەڵ یانەکەی.
لە ٢٠١١، لە تەمەنی ١٩ ساڵی کۆڕتوا یەکەم یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ بەلجیکا ئەنجامدا. کۆرتوا گەنجترین گۆڵپارێز بوو لە مێژووی هەڵبژاردەکەی. ناوبراو ١٠٠ یاری بۆ وڵاتەکەی ئەنجامداوە، کە دەیکاتە حەفتەمین لە ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بەلجیکا کردووە، و لە ٥ پاڵەوانیەتیدا بەشداریکرووە. لە جامی جیهانیی ٢٠١٨دا، کۆڕتوا یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا بۆ گەیشتن بە پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتییەکەدا، ئەمەش بەرزترین پلەیە کە بەلجیکا گەیشتبن لە جامی جیهانهیدا، و لە پاڵ ئەوە خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی پێبەخشرا.
کۆرتوا بۆ ٣ جار براوەی جامی زامۆرا بووە، جارێک خەڵاتی دەستکێشی زیڕینی پرێمیەرلیگی بردووەتەوە، و لەلایەن دەستەی نێودەوڵەتیی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS) بە سێیەمین باشترین گۆڵپارێزی دەیەی (٢٠١١-٢٠٢٠) هەژمارکراوە.
خێنک
ئەتلەتیکۆ مەدرید
چێڵسی
ڕیال مەدرید
بەلجیکا
تاکەکەسی
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.