From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیمانی عەقەبە، بەیعەتی عەقەبە (بە عەرەبی: بيعة العقبة) ڕووداوێکی گرنگ بوو لە ئیسلامدا کە ٧٠ کەسی دانیشتووی شاری مەدینە لە سوێندێکدا کە بە بەیعەت ناسراوە بەڵێنی دڵسۆزی خۆیان بۆ محەممەد وەک سەرکردەیان دا.[1] پێش کۆچی محەممەد و لایەنگرانی لە مەککەوە بوو، کە لەوێ گۆشەگیرییان لەسەر کرا، بۆ مەدینە، لەوێ محەممەد بوو بە فەرمانڕەوا. بەڵێننامەکە لە ساڵی ٦٢٢ی زایینی لە دەروازەیەکی شاخاوی بەناوی عەقەبە درا کە پێنج کیلۆمەتر لە مەککەوە دوورە.[2][3][4]
لە پەیمانی یەکەم ١٢ موسڵمان لە ھەردوو ھۆزی ئەوس و خەزرەج ھاتبوون لە مەدینەوە، لەپەیمانی دووەمدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی دواتر حەفتا و پێنج موسڵمان ھاتنە مەککە بۆ حەج و چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد. بە شەوانە بە نھێنی چاویان پێی کەوت، گرووپەکە بۆ جارەی دووەم بەعەتیان دا کە بە بەیعەتی دووەمی عەقەبە ناسراوە. گەرەنتی پاراستن و گوێڕایەڵی محەممەد، فەرمانی چاکە و ڕێگری لە خراپە، ھەروەھا وەڵامدانەوەی بانگەوازی شەڕ لەکاتی پێویستدا.[5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.