From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڵخە گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. سەر بە ناحیەی بیارەیە.[2] بەڵخە یەکێکە لە شارەدێیەکانی ھەورامانی لھۆنی عێراق دەکەوێتە سەر ڕێگەی نێوان سۆسەکان و دەگاشێخان . ڕووبەری بەڵخە فراوان و بەر بڵاوە کەو تووەتە نێوان سۆسەکان و پاڵانیان و ھاوار و تاوێرە و خەرپانی و دەگاشێخان بەشی پشتەوەی چەند شاخێکی بەرزە بەناوی (جەژنگا و تەوەنێ و ھەوارەبەرزە) بەشی پێشەوەی یان بڵێین بەردەمەکەی فراوانەودۆڵێکی کراوەیە دوریشی لە بیارەوە(٨کم) و لە تەوێڵەەوە (٦کم)ە.
دوو بۆ چوون ھەیە بۆ ئەم ووشەیە:
ژمارەی دانیشتوانی بەڵخە لەساڵی(١٩٤٧) دا نزیکەی (٨٠)ماڵ بووە (خواروو (١٧) ناوەراست(٢٥) سەروو(٣٨)) لەئاماری ساڵی (١٩٥٧)بەڵخەی سەروو (٥١٢) کەس بووەو بەڵخە خوارووش (١١٠)کەس واتە: ھەمووی نزیکەی (١٢٥) ماڵ بووە لەساڵی (١٩٧٨) کەبەڵخە ڕاگوێزراوە نزیکەی (٣١٥) خێزان بووە. تاساڵی (٢٠٠٣)نزیکەی (٥١٥) ماڵە کەلە بەڵخە و سلێمانی و ھەڵەبجەی شەھید و ھەڵەبجەی تازە و شارەکانی ترن.[4]
ڕاگواستنی بەڵخە لە (١٩٧٨/٨/٢٩) دا شارەدێی بەڵخە وەک گوند و شارۆچەکەکانی تری کوردستان بەر بارکردن و ڕاگواستن کەوتووە و گواستراونەتەوە بۆ ئۆردوگا زورەملێیەکانی (عەنەب و زەمەقی و سیروان)دابەش کران بەسەر ئەو سێ کۆمەڵگەیەدا.لەم کاتەدا (٣١٥) خێزان بوون نزیکەی (١٥٠٠) کەس بوون (٢)مزگەوت و (١) خوێندنگە و (١) بنکەی تەندروستی و (١) گەرماوی گشتی و (٤) چایخانە و چەند دوکانێکی تیابووە. لەدوای ڕاپەرینەوە بەرەبەرە خەڵکەکەی گەڕوانەتەوەو دەستیان کردوەتەوە بەئاوەدانکردنەوەی ڕەز و باخ و باخاتەکانیان.
شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم ناوچەیە: (سوڵێ و زەڕیندۆڵ و ھانە وتێ یا ھانەی تا و سەربەڵخ و قەڵای خەسرەو ئاغا)
مێژووی دروست بوونی بەڵخە دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی (٢٥٠)ساڵ لەمەوبەر.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.