فیلمێکی ئێرانی From Wikipedia, the free encyclopedia
بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان (بە فارسی: برف روی کاجها) فیلمێکی کۆمەڵایەتیی ئێرانییە، لە ساڵی ٢٠١٢ بەرھەم ھاتووە، لە نووسین و دەرھێنانی پەیمان مەعادی و بەرھەمھێنانی جەمال ساداتیانە. ئەم فیلمە سەرەڕای حەرامکردنی کە لایەن حوزەی ھونەرییەوە و نەدانی بڕی گونجاوی شاشەی سینەما بۆ پەخشکردن توانی داھاتێکی باش کۆبکاتەوە
بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان | |
![]() | |
دەرھێنەر | پەیمان مەعادی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جەمال ساداتیان |
نووسین | پەیمان مەعادی |
کاست | مەھناز ئەفشار ئاناھیتا ئەفشار سابر ئەبر ویشکا ئاسایش حوسێن پاکدڵ زانیار خوسرەوی |
مۆسیقا | کارن ھومایۆنفەر |
وێنەگری سینەمایی | مەحمود کەلاری |
دەستکاری | سپێدە عەبدولوەھاب |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
داھات | زیاد لە ١ میلیارد تمەن |
فیلمەکە لە لایەن مەحمود کەلارییەوە سینەماتۆگرافی بۆ کراوە و ڕەخنەگران بەدڵیان بووە. وە ڕەش و سپی بوونی فیلمەکە یەکێکی ترە لەو خاڵانەی سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت کە ڕەش و سپی بونی فیلمەکە ئاماژەیە بۆ حاڵ و گوزەرانی مردو و بێڕەنگی ژیانی ڕویا و مێردەکەی[١]
ڕویا (مەھناز ئەفشار) ژنێکی مامۆستای پیانۆیە کە خۆی ھەندێک کێشەی ھەیە و دوچاری ھەندێک کێشەی دیکەش دەبێتەوە و جۆرێک لە خەمۆکی ھەیە کە بەھۆی نەبونی منداڵ و دوبارەبونەوەی ڕۆژەکانی توشی ھاتووە، ڕویا دوای ئەوەی یەکێک لە خوێندکارەکانی ماوەیەکی زۆر بێھەواڵ دەبێت گومان دەکات پاشان بۆی دەردەکەوێت کە خوێندکارەکەی و مێردەکەی لە دەرەوەی وڵات پێکەوەن و بە جۆرێک خیانەتی لێکراوە کە ھەموان ئاگادارن لەو خیانەتە جگە لە خۆی،
خەڵاتی باشترین فیلم بە ڕای بینەران لە سییەمین فیستیڤاڵی فەجر[٣]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.