کوردانی بەختیاری From Wikipedia, the free encyclopedia
بەختیاری یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەھواز، ئەسفەھان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی تر دەژین. بە زاری بەختیاری دەئاخێڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن.
|
ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی بە یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد ناو بردووە و کورد بوونی ئەوانی پشتڕاست کردوەتەوە.[1] دکتۆر فریچ لە کتێبی کورد-لوڕ، بەختیاریەکانی بە کورد زانیوە.[2] شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە لە خێڵی بەختیاری وەکوو کورد ناو بردووە.[3] عەلی ئەکبەر دێھخودا لە کتێبی لۆغەتنامەی دێھخودا بۆ بەختیاری ئاماژەی داوە کە یەکێکە لە خێڵە کوردییەکان.[4] لە ھەموو کتێبە مێژووییەکاندا کە بەھێزترینیان مێژووی لوڕ و بەختیاریناسی جیھانە، کتێبی ڕۆشنبیری بەختیاری سەردار ئەسعەد بەختیارییە. ئەو لوڕ و بەختیاری بە کورد حیساب کردووە و دەڵێت من کورد بەختیاریم. سەردار ئەسعەد بەختیاری، لە کتێبی (خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار) لە بەندی حەوتەمی کتێبەکەدا کە نووسیویەتی کە لوڕەکان و بەختیارییەکان لە لقەکانی ئەکرادن، وشەی ئەکراد لە بەرەی عەرەبیدا بەکار ھاتووە، سەردار ئەسعەد دەڵێت ھەموو لوڕەکان و بەختیارییەکان کوردن.[5] حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردووە[6] و ھەروەھا ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی لە کتێبی مێژووی مەردۆخدا بۆ بەختیاریەکان نووسیوە بەشێک لە نەتەوی کوردن.[7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.