From Wikipedia, the free encyclopedia
برایانی لەیلا (بە فارسی: برادران لیلا) فیلمێکی ئێرانییە لە چەشنی درامادا، لە نووسین و دەرھێنانی سەعید ڕووستایی، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا. سەعید پوورسەمیمی، نەوید محەممەدزادە، تەرانە عەلیدۆستی، پەیمان مەعادی، فەرھاد ئەسلانی، محەممەد عەلیمحەمەدی، نایرە فەرھانی و مێھدی حوسێنینیا ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکەن.[١][٢][٣][٤] فیلمەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا و خەڵاتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم (بەشی ناڕەسەن)ی بەدەستھێنا. چیرۆکی فیلمەکە باسی لەیلا دەکات کە کچێکی چل ساڵەیە کە بەرپرسیارییەتی چاودێریکردنی دایک و باوک و براکانی لە ئەستۆدایە. خێزانێکی بێ داھات کە کێشەی دارایی زۆریان ھەیە و لەژێر فشاری قەرزدان. لەیلا بۆ گۆڕانکاری لە ژیانیاندا پلانی چەند کارێک دادەنێت کە خێزانەکە دەباتە نێو کێشەی نوێوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە سەعید ڕووستایی فیلمێکی نوێ دروست دەکات و ئەگەری ئەوە ھەیە کە نەوید محەممەدزادە و محەممەدڕەزا گوڵزار ڕۆڵی تێدا ببینن. فیلمی براکانی لەیلا لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا. براکانی لەیلا تا ٢ی نیسانی ١٤٠٢ ٧٥٨ ھەزار و ٤٢٣ دۆلاری لە جیھاندا فرۆشتبوو.[٥][٦]
برایانی لەیلا برادران لیلا | |
![]() | |
دەرھێنەر | سەعید ڕووستایی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەکبەر ڕوستایی جاڤد نۆرۆزە |
نووسین | سەعید ڕووستایی |
دەستکاری | بەهرام دێغان |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ویڵد بەنچ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (فەرەنسا) |
ماوەی فیلم | ١٦٥ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
داھات | ٧٥٨،٤٢٣ دۆلار |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.