From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆشەویستی یان ئەڤین یان ئەوین بریتییە لە ھەستکردن بە کێشکردن و سەرنج ڕاکێشان بەرامبەر بە کەسێک یان شتێک، ئەو دوو کەسەی یەکتریان خۆش ئەوێت یان ئەو دوو کەسە ئاشقەی کە چاویان بەیەک دەکەوێت لەشیان ھەڵدەستێت بە دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ناسراو بە ھۆرمۆنی ئاشقان.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ئاینی ئیسلام خۆشەویستی دەکرێت بە دوو بەشەوە:
«وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن یَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادࣰا یُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَشَدُّ حُبࣰّا لِّلَّهِۗ» سوورەتی بەقەرە: ١٦٥
ھەروەھا دەفەرمووێت: «قُلۡ إِن كَانَ ءَابَاۤؤُكُمۡ وَأَبۡنَاۤؤُكُمۡ وَإِخۡوَ ٰنُكُمۡ وَأَزۡوَ ٰجُكُمۡ وَعَشِیرَتُكُمۡ وَأَمۡوَ ٰلٌ ٱقۡتَرَفۡتُمُوهَا وَتِجَـٰرَةࣱ تَخۡشَوۡنَ كَسَادَهَا وَمَسَـٰكِنُ تَرۡضَوۡنَهَاۤ أَحَبَّ إِلَیۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادࣲ فِی سَبِیلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ یَأۡتِیَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا یَهۡدِی ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَـٰسِقِینَ» سوورەتی تەوبە: ٢٤
ئەمەشیان خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵەکانیان و بە پێچەوانە، خۆشەویستی نێر بۆ مێ لەم چوارچێوەدا پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: «والَّذي نَفْسي بيدِهِ، لا تَدخُلوا الجَنَّةَ حتَّى تُؤمِنوا، ولا تُؤمِنوا حتَّى تَحابُّوا، أفلا أدُلُّكم على أمْرٍ إذا فعَلْتُموه تحابَبْتُم؛ أفشُوا السَّلامَ بينكم»
خوداش باسی لە خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد کردووە: وعاشروھن بالمعروف واتە: بە باو و نەریتێکى پەسەند و جوان ھاوکارییان بکەن و مامەڵەتان چاک بێت لەگەڵیاندا، وەکو ئێوە چاوەڕووانى چاکە لەوانە دەکەن.
زانایان ئەوەیان دۆزییەوە کە ھۆڕمۆنی تیستۆستیرۆن لە رێژەی خۆی کەم دەکات لەلایەن پیاوەکان کاتێک دەکەونە ناو ئەوینداریەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە لایەن ئافرەتی دڵدارەوە لە رێژەی خۆی زیاتر دەبێت. کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە زانکۆی "لەندەن کۆلێج" ئەوەیان دۆزیەوە کە خۆشەویستی کار لە سووری زۆر سەرەکی ئەکات لە مێشکی مرۆڤ. کە کاردانەوەی زۆری دەبێت لەسەر گۆرینی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەو کەسە، ئەم تاقیکردنەوانە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجام درابوون کە لەم بوارەدا شکستیان ھێنابوو، ئەوەیان بۆ روون بووەوە کە کار لە سوورەکانی مپخ دەکات و وای لێ دەکات پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرەو تێکچوون بچێت.
ھۆنەر ئەحمەد ھەردی دەڵێت:
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
ھەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
عەشق لە عەشقەوە وەرگیراوە کە ڕووەکێکی بێ ڕەگ و ڕیشەیە بە ناوی لابلاب، ئەگەر بپێچی لە ھەر درەختێک وشکی دەکات. عەشقی ڕووکەشی درەختی جەستەی خاوەنەکەی وشک و زەرد دەکات، بەڵام عەشقی قووڵ بنجی درەختی عاشق وشک دەکاتەوە و وا دەکات لە خۆیەوە بمرێت. عەشق بە خۆشەویستییەکی توند و سۆزێکی تەواو پێناسە کراوە. [1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.