From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنیسە ئەحمەد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ماڵدیڤییە، ئەو یەکەم وتەبێژی ئەنجومەنی گەلی ماڵدیڤ بووە لەماوەی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩.[1]
ئەنیسە لە زانکۆی پنسلڤانیا بە پڕۆگرامی ھەمفری خوێندوویەتی لە ساڵانی ١٩٨٥ و ١٩٨٦.[2] دواتر وەک جێگری وەزیری کارووباری ژنانی مالدیڤ کاری کردووە،[3] کە لەو پۆستەدا بابەتی توندووتیژی خێزانی ھێنایە بەرباس کە بابەتێکی ھەستیاربوو لەوڵاتەکەی.[2] دوای تەواوبوونی خزمەتی حکوومی، ئەوا ڕێکخراوێکی ناحکومی دامەزراند لەژێر ناوی «ھیوای ژنان»،[4] کە چەند دانیشتنێکی سازکرد لەسەر تووندووتیژی جێندەری بە ئامادەبوونی پۆلیس، قوتابی و چینەکانی دیکە.[5] دوای ئەوەی لەڕادیۆی نەتەوەیی ماڵدیڤ، لەبەرنامەیەکدا مامۆستایەکی ئاینی باسی لەپشتگیریکردنی ئیسلام کرد بۆ خەتەنەکردنی مێینە، ئەوا ئەنیسە دوای بەشداربوونی حکوومەتی کرد بۆ ئەوەی باس لە زیانەکانی خەتەنەکردن بکات.[1]
لە ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[6] ئەنیسە بووە دووەم ژنی ماڵدیڤی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.