شوێنی دابەزینی قورئان بۆ یەکەم جار From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەشکەوتی حیرا (بە عەرەبی: غار حراء) ئەو ئەشکەوتەیە پێغەمبەر محەممەد پێش پێغەمبەرایەتی بەندایەتی تێدا دەکرد،[1] لەو ئەشکەوتەدا بۆ یەکەم جار قورئانی بۆ دابەزی.[2] دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری مەککە بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە لووتکەی چیای نوور، بەرزییەکەی ٦٣٤ مەترە و جێگای چوار بۆ پێنج کەس دەبێتەوە.[3] درێژییەکەی چوار باڵ و پانییەکەی باڵێک و سێ چارەگە، لەیەک کاتدا تەنیا پێنج کەس دەتوانن تێید دابنیشن، ئەوەی بچێتە ناو ئەشکەوتەکە پشتی لەقیبلە دەبێت، پێش دروستکردنی قاتی دووەمی مزگەوتی حەرام مەککە و کەعبە دیاربوون.[4] یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیوە. ئەشکەوتەکە کەمێکی کەم گژوگیای تێدایە.[5] جارێک پێغەمبەر لەگەڵ ھاوەڵیکانی چووە سەر لووتکەی شاخەکە و شاخەکە دەستیکرد بەلەرزین، ئەویش گووتی: ئارام بەوە پێغەمبەرێک و ڕاستگۆیەک و شەھیدێکت لەسەر وەستاوە.[6][7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.