میرنشینێکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
میرنشینی ئەردەڵان حکوومەتێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچیی مانگی (١٦٣٦ی زایینی[1])، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە.[2][3] قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و موسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.[4]
میرنشینی ئەردەڵان امپراتوری اردلان | ||||
وەسیەتنامەی ئیمپراتۆریەت و خانەدانی جۆراوجۆر لەوانەش ئێرانی قاجار | ||||
| ||||
پایتەخت | سنە | |||
زمان(ەکان) | شێوەزاری گۆران | |||
حکوومەت | میرنشینی | |||
وەلی | ||||
- ?-? | بەنی ئەردەڵان | |||
- ١٨٤٦-١٨٤٨ ١٨٦٠-١٨٦٧ | ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان (کۆتا) | |||
مێژوو | ||||
- دامەزراندن | ١١٦٩ | |||
- کۆتایهاتن | ١٨٦٥/۱٨٦٨ | |||
ئەمڕۆکە بەشێکە لە | پارێزگای کوردستان |
میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابە ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٧٠٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێک مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابە ئەردەڵان ڕامیاری بەرانبەر ئەوان بەکارھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە وڵاتێکی نەتەوەیی دابمەزرێنێت، ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و وڵاتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەن درێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەھەمدا، لە عێراقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پازدەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میر حەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩ز دا ھێرشێکی بەھێزیان کردە سەر ڕەواندز و لە نێوانیاندا شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا.
میرنشینی ئەردەڵان تاکو ساڵانی (١٨٦٧-١٨٦٨) لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا خان بوو کە ھەر لەو دوو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.