From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەربانا شارا ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوەی ئەلبانییە لە کۆسۆڤۆ. ناوبراو براوەی چەندین خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
شارا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات.[2] یەکەم کاری لە ڕۆژنامەی کۆھا دیتۆری بوو، کە یەکەم ڕۆژنامەی سەربەخۆیە لە کۆسۆڤۆ دامەزرابێت.[3] لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ بۆ ماڵپەڕی بالکان ئینسایت دەینووسی،[4] و ئێستاش سەرنووسەرە لە زێری.[5]
شارا لەو بڕوایەدایە کە بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسی، ئەوا ڕاگەیاندن بۆی ھەیە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت لەسەر ھەمووشتێکی گشتی بکات.[6] ئەو لەبارەی چەندین کێشە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەینووسی، لەنێویشیاندا لەبارەی ڕاپۆرتی خەرجییەکانی حکوومەت و بەھەڵە بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات.[4] ئەربانا لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕاپۆرتێکی لەسەر سیاسەتی زیادکردن و کەمکردنی خۆراک کرد لەبازاڕ.[7] لە ساڵی ٢٠١٠، ڕاپۆرتێکی نووسی لەسەر شێواز و سیستمی ھێلەکانی کۆمپانیای پەیوەندی کۆسۆڤۆ، ھەروەھا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سەرمایەدار و سیاسییەکانی نووسی.[8] لە ساڵی ٢٠١٢، شارا ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی دەکرێتەوە، کاتێک ھەوڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی دەدا لەبارەی پەیوەندی حکوومەت لەگەڵ بازرگانە ناوخۆییەکان و سیاسییەکان.[9] دواتر لەلایەن دادگا بێبەریکرا بەوەی ناوبراو بەپێی ئاکاری و ڕێسا میدیاکان لە کۆسۆڤۆ جووڵاوەتەوە.[10]
لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، لە دەزگای زێری دەستیلەکارکێشایەوە و بووە ئەندامی پی دی کەی، کە گەورەترین حیزبی کۆسۆڤۆیە. چەند ڕۆژێک دواتر لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧، بەشێوەیەکی تووند لە گەراجێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پریستینا لێی دەدرێت. سەرکردەکانی کۆسۆڤۆ، ڕۆژنامەنووس و کۆمەڵگای مەدنی ئیدانەی ئەو ھێرشەیان کرد. لە ئایاری ٢٠١٨، شارا لە حیزبەکە دەستی لەکارکێشایەوە. لە ئێستادا تووێژینەوە دەکات لەسەر تورکیا و ڕادیکاڵیزم لە بالکان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.