From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی ناسراو بە ئەبووبەکر بەغدادی (بە عەرەبی: أبو بکر البغدادی؛ ٢٨ی تەممووزی ١٩٧١ لە سامەڕا – ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئیدلیب) یەکەمین خەلیفەی داعش لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٩ بوو. ئەو سەرکردەی گرووپێک بوو کە بووەتە ھۆی کوژرانی ھەزاران کەس لە تەواوی جیھان. ئەمریکا بۆ کوشتن یان گرتنی بەغدادی ١٠ میلیۆن دۆلاری خەڵات دانابوو.[5][6][7][8]
ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی | |
---|---|
لەدایکبوون | [1] | ٢٨ی تەممووزی ١٩٧١
مەرگ | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[4] |
ھۆکاری مەرگ | خۆتەقاندنەوە |
نەتەوە | عەرەب |
ناوەکانی تر | ئەبووبەکر بەغدادی |
پیشە | خەلیفەی داعش (٢٠١٤–٢٠١٩) |
چالاکبوون | ٢٠٠٣–٢٠١٩ |
حیزبی سیاسی | داعش |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | سەجا دولەیمی ئەسما فەوزی محەممەد دولەیمی ئیسرا ڕەجەب مەحەل قەیسی |
مناڵ(ەکان) | حوزەیفە بەدری (کوڕ) ھاجەر (کچ) |
باوان(ەکان) | عەواد ئیبراھیم عەلی (باوک) عەلیا حوسێن عەلی (دایک) |
لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لەلایەن ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا ئەبووبەکر بەغدادی کوژرا، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی ھەواڵی کوژرانی پشتڕاست کردەوە.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.