نووسەر و زیندەکیمیاکاری ئەمریکی (١٩٢٠–١٩٩٢) From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسحاق ئاسیمۆڤ (بە ئینگلیزی: Isaac Asimov)[2] (لەدایکبووی ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠ – مردووی ٦ی نیسانی ١٩٩٢). نووسەری ئەمریکی و مامۆستای زیندەکیمیا بووە لە زانکۆی بۆستن. لە ماوەی ژیانیدا ئاسیمۆڤ لەگەڵ ڕۆبەرت ئەی ھاینلاین و ئارسەر سی کلارک بە یەکێک لە سێ گەورەترین نووسەرنی خەیاڵی زانستی دادەنران.[3]
ئیسحاق ئاسیمۆڤ | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | |
لەدایکبوون | ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠ |
مردن | ٦ی نیسانی ١٩٩٢ لە تەمەنی ٧٢ ساڵی نیویۆرک، ئەمریکا. |
پیشە | نووسەر، مامۆستای بایۆکیمیا |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | زانکۆی کۆڵۆمبیا بەکالۆریۆس لە زانست|بەکالۆریۆس، ماستەر لە ھونەر، دکتۆرا لە فەلسەفە |
چەشن | خەیاڵی زانستی، نھێنی |
بابەت | زانستی باو، پەرتووکی وانەی زانست، وتار، مێژوو، ڕەخنەی وێژەیی |
جووڵانەوەی ئەدەبى | سەردەمی زێڕینی خەیاڵی زانستی |
ساڵانی چالاکی | ١٩٣٩-١٩٩٢ |
مناڵەکان | دوو منداڵ |
خزم(ەکان) | ستانلی ئاسیمۆڤ (برا) ئێریک ئاسیمۆڤ (برازا) |
واژوو | |
Scientific career | |
بوارەکان | زیندەکیمیا |
دامەزراوەکان | زانکۆی بۆستن |
تێزەکان | The kinetics of the reaction inactivation of tyrosinase during its catalysis of the aerobic oxidation of catechol (1948) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | چارڵز ڕێجیناڵد داوسن |
Other academic advisors | ڕۆبێرت ئێلدەرفیڵد (توێژەری پۆست دکتۆرا) |
نووسەرێکی بەتوانایە، زیاتر لە ٥٠٠ کتێبی نووسیوە یان دەستکاری کردووە. ھەروەھا مەزەندە دەکرێت ٩٠ ھەزار نامە و پۆستکارتی نووسیبێت. ئاسیمۆڤ بە چیرۆکی زانستی خەیاڵی ناسراوە، ھەروەھا لە چەشنی نھێنی و خەیاڵی چیرۆکی نووسیوە، زۆرێک لە چیرۆکە ناخەیاڵیەکانیش نووسیوە.
بەناوبانگترین بەرھەمی ئاسیمۆڤ زنجیرەی فاوندەیشنە.[4] سێ پەرتووکی یەکەمیان خەڵاتی ھوگۆی بەدەستھێنا بۆ باشترین زنجیرەی ھەموو کاتەکان"لە ساڵی ١٩٦٦.[5]
ھەروەھا زیاتر لە ٣٨٠ کورتە چیرۆکی نووسیوە، لەنێویاندا ڕۆمانی زانستی خەیاڵی کۆمەڵایەتی «Nightfall» کە لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن نووسەرانی زانستی خەیاڵی ئەمریکاوە وەک باشترین کورتە چیرۆکی زانستی خەیاڵی لە ھەموو کاتێکدا ھەڵبژێردرا.[6]
ھەروەھا سەرۆکی کۆمەڵەی مرۆڤدۆستانی ئەمریکی بووە.[7]
ژیانێکی باشم ھەبووە و ھەموو ئەو شتانەم بە ئەنجام گەیاندووە کە ویستمە، زیاتر لەوەی کە چاوەڕێم دەکرد.
«ئاسیمۆڤ» ١٩٩٠[8]
ئاسیمۆڤ لە شاری پترۆڤیچی، ڕووسیا لەدایکبووە،[9] لە بەروارێکی نادیار لە نێوان ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ و ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠. ئاسیمۆڤ لە ٢ی کانونی دووەم یادی لەدایکبوونی خۆی کردەوە.[10]
دایک و باوکی ئاسیمۆڤ بریتی بوون لە ئانا ڕەچەڵ و جودا ئاسیمۆڤ کە خێزانێکی جووی ڕووسی بوون. ناوی ئیسحاق بە ناوی ئیسحاق بێرمان باوکی دایکییەوە ناونراوە.[11] ئاسیمۆڤ لە بارەی باوکییەوە نووسیوویەتی «باوکم سەرەڕای خوێندنی وەک جوولەکەیەکی ئۆرتۆدۆکس، بەڵام لە دڵەوە ئۆرتۆدۆکس نەبووە»، ھەروەھا وتوویەتی کە «ئەو نزا بێشومارانەی نەدەخوێندەوە کە بۆ ھەموو کارێک دیاریکرابوون، ھەرگیز ھیچ ھەوڵی نەدەدا فێری نزاکانم بکات».[12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.