From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایدیالیزم یا ئایدیاباوەڕی زاراوەیەکە بۆ دەسنیشانکردنی ئەو ڕوانگە میتافیزیکییانە کە دەڵێن ناکرێ واقیع لە تێگەیشتن و پێزانینی مرۆڤ جیا بێتەوە؛ دەڵێن واقیع بەرھەمی زەینە و زۆر لە نزیکەوە گرێ دراوە بە ئایدیاکانەوە.[1] ڕوانگە ئایدیالیستییەکان دوو دەستەن: ۱) ئایدیالیزمی سوبژەکتیڤ، کە وامان فێر دەکا شتێکی ماددی تەنیا تا ئەو ڕادەیە ھەیە کە مرۆڤێک پێی بزانێ و بەدیی بکا؛ وە ۲) ئایدیالیزمی ئۆبژەکتیڤ، کە وامان فێر دەکا پێش وشیاریی مرۆڤ، وشیارییەکی عەینی و سەربەخۆ ھەیە و ھەبوونی شتە ماددییەکان نەبەسراوە بە پێزانین و بەدیکردنی مرۆڤەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.