From Wikipedia, the free encyclopedia
ئان نجۆگو ژنە چالاکوانی کینیاییە.[1] لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەڕیوبەری سەنتەری مافەکانی خوێندن و ھۆشیاری، کە جگە لە چالاکییەکانی خۆ ئەوا کاری بە بەڵگەکردنی توندووتیژییە جێندەرییەکانی دەکرد لەدوای ھەڵبژاردنی گشتی کینیای ٢٠٠٧.[2] ھەروەھا ئان بەشداربوو لەنووسینەوە و پشتگیرکردنی ڕەشنووسی یاسای دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتەکەی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە یاسا لە کینیا.[3][4][5] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[3][6]
لە پاڵ چالاکییەکانی لەبواری توندوتیژی جێنەری، نجۆگو ھاوسەرۆکی کۆمەڵێک لیژنەبوو لە ڕیفۆرمی دەستوور.[3] لە ساڵی ٢٠٠٧، ئان دەستگیردەکرێت لەلایەن ھێزەکانی وڵات، ئەمەش لەبەرئەوەی ناوبراو بەدوای زانیاری دەگەڕا لەسەر مووچەی پەرلەمەنتارەکان، کە مووچەیەکەی بەرزبوو وێڕای باروودۆخی خراپی کینیا.[3] دواتر ئان کەیسەکەی بردەوە، کەیسەکەش لەئاستی ناوخۆی دەنگۆی گەورەی نایەوە و بە کەیسی «ئان لەدژی وڵات» ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، لەکەیسێکدا خۆی و کوڕەکەی تۆمەتبارکران بە ئازاردانی باوکی بەڵام دواتر لە ٢٠١٣، بێتاوان ناسێنران.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.