From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانا پۆلیتکۆڤسکایا (بە ڕووسی: Анна Степановна Политковская؛ ٣٠ی ئابی ١٩٥٨–٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ژنە نووسەر، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی ڕووسی بوو، کە ڕاپۆرتی لەسەر ڕووداوەکانی ڕووسیا دەکرد، بەتایبەتیش لەسەر جەنگی چیچانی دووەم.[1]
ئانا پۆلیتکۆڤسکایا | |
---|---|
بە ئۆكراینی: Ганна Степанівна Політковська | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئابی ١٩٥٨ نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ساڵ ژیاوە) مۆسکۆ، ڕووسیا | (٤٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ганна Степанівна Мазепа، Анна Степановна Мазепа |
شوێنی ناشتن | Troyekurovskoye cemetery |
ھاوسەر | Aleksandr Politkovsky |
منداڵ | Vera Politkovskaja |
خێزان | House of Mazepa |
بواری کار | science of journalism |
شوێنی کارکردن | Izvestia، Novaya Gazeta، Megapolis-Express، Obshchaya Gazeta |
پۆستەکان | وتەبێژی فەرمی |
پەروەردە | MSU Faculty of Journalism |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ |
شاکارەکان | Putin's Russia، A Small Corner of Hell. Dispatches from Chechnya |
ئەندامی | Novaya Gazeta |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
ڕاپۆرتەکانی چیچان، ئانای لە ئاستی نێونەتەوەیی بەناوبانگ کرد.[2] ئەو ماوەی حەوت ساڵان لە چیچان بەردەوام بوو لە ڕووماڵی ھەواڵەکان، ئەمەش وێڕای دژواری سەقامگیریی ناوچەکە بۆ ژیان. ئەو لە چیچان لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیا دەستگیر کرا، دواتر لە گەشتێکی بۆ ڕۆستۆڤ-ئۆن-دۆن لە مۆسکۆ ژەھرخوارد کرا، دوای داخڵبوونی لە نەخۆشخانە باروودۆخی تەندرووستی گەڕایەوە.
وتارەکانی لەبارەی ڕەوشی چیچانیا، چەند جارێک کران بە کتێب.[3] زۆرینەی خوێنەری بابەتەکانی ئانا لە ڕووسەکان بوون. لە دوای ساڵانی ٢٠٠٠، ئانا پۆلیتکۆڤسکایا چەند خەڵاتێکی نێونەتەوەیی پیدرا لەپای کارەکانی.
لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، لە نێو ئەسانسۆری شوقەیەکدا تیرۆر کرا، ئەم ڕووداوە چاوی میدیا جیھانییەکانی کەوتە سەر.[4][5][6] لە حوزەیرانی ٢٠١٤، پێنج پیاو سزای زیندانیکردنیان لەسەر ئەم ڕووداوە بۆ دەرچوو، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕوون نییە کە کێ پارەی پێدابوون بۆ تیرۆرکردنی ئانا.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.