From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازادی، بەگشتی واتا ھەبوونی توانای کردن، گۆران، دەربڕین، بیرکردنەوە، ھەستکردن، ژیان و مافەکانی تری مرۆڤ بەبێ ھیچ سنووردارکردنێک لەلایەن ھیچ لایەنێک یان کەسایەتییەکەوە. شتێک ئازاد بێت دەتوانرێت بگۆڕدرێت بەئاسانی بەبێ سنوورداربوون، لە فەیلەسوفییەت و ئاینەوە بە مانای ھەبوونی ڕەزامەندی ئازادەوە دێت و ھەبوون بەبێ گەڕاندنەوە و بڕیاردان لەسەرت یان بە کۆیلەکردن.[1][2][3][4][5]
ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکە پشتیوانی دەربڕینی ئازادانەی کەسەکان دەکات لە ناو کۆمەڵدا. کە هەموو تاکێکی کۆمەڵ بتوانێ بێ زۆر لێکردن، بێ ترس، بێ چاودێریی و سزای یاسایی، بێ چاوسوورکردنەوە و تۆقاندن، بەڵکو ئازادانە بۆچوونی دڵی خۆی دەربڕێ. مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ٩ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ١٠ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.