ئارخێ یان ئاریخە[1] وشەیەکی یۆنانییە کە سەرەتا بە مانای «دەسپێک» و «بناخە» و «چاوکه» بووە و دواتر مانای «ماکەی سەرەتایی» -ی وە خۆ گرتووە. لە ڕێی پەرەپێدانەوە، دەتوانێ مانای «یەکەم ھێز»، «ڕێگای دەسەڵاتداری»، «قەڵەمڕەو» و، «فەرمان» -یش بدا.[2] ماکەی سەرەتایی ھەر ئەو «گەوھەری شاراوە» و «بنەڕەتی نادیار»ەیە کە فەیلەسووفەکان بۆی دەگەڕان. ئەوان گەرەکیان بوو ڕەگەز یان بنەڕەتێکی نەگۆڕ وەک تاکە سەرچاوەی بوون و جیھان دەسنیشان و پێناسە بکەن. پرسیاری سەرەکی بۆ ئەوان ئەوە بوو کە: چۆن ھەموو شتێ ھاتووەتە بوون و ھەیە؟[1] بۆیە، لە زمانە فەلسەفییەکەی یۆنانی کۆندا، وشەی ئارخێ ئاماژەی دەکرد بە ڕەگ و ڕیشە و بناخە و سەرچاوەی ھەر شتێ کە ھەیە. [3]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.