From Wikipedia, the free encyclopedia
A (وەکوو ئەی دەخوێنرێتەوە) یەکەم پیتی ئەلفوبێی ستانداردی لاتینی و ھەروەھا ئەلفوبێی لاتینیی کوردییە کە ڕێنووسی فەرمی ھەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکییە و پیتێکی دەنگدار (بزوێن)ە. ئەم پیتە ھاوتای پیتی (ا) (بزوێنی درێژ)ی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی (سۆرانی)یە. نموونە: (سیروان: SÎRWAN). ئەگەر لە سەرەتای وشەدا بێت ئەوا دەبێتە ھاوتای دوو پیتی ڕێنووسی سۆرانی کە بریتین لە (ئ) (ھەمزە) و (ا) (بزوێنی درێژ) کە بە ئا دەخوێندرێتەوە، نموونە: (ئاکۆ : AKO).
پیتی A مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە چەندین قۆناغدا تێپەڕییوە تا ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرتووە: