From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکەمین شانشینی بابلی یاخوود ناسراوە بە ناوی (ئیمپراتۆریەتی بابلی کۆن) هەروەها ناسراوە بە (دەوڵەتی بابلی ئەمووری) ١٨٩٤-١٥٣٠ پێش زایین، دوای ڕووخانی سێیەم ئیمپراتۆریەتی ئور و پاشەکشەکردنی ئیلامییەکان لەو وڵاتە، چەند دەوڵەتێک لە شارە جیاوازەکاندا دروستبوون یەکێک لەوان ئیسین بوو، ئەویتریان لارسا و سێیەمینیشان لە بابل بوو، هەریەک لە ئورووک و ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور و ئێشنوننا ئارام و خۆراگڕ بوون، هەروەها خانەدانێکی سەربەخۆی خۆراگڕ فەرمانڕەوایی شانشینی ماری دەکرد، ململانێ لەسەر قۆرخکاری دەسەڵات لە نێوان ئەم دەوڵەتانەدا توند بوو و بۆ ماوەی نزیکەی سەدەیەک بەردەوام بوو تا بە سەرکەوتنی شاری بابل لە سەردەمی حامۆڕابی پاشای شەشەمدا کۆتایی هات کە هەموو شازادەکانی لەناوبرد و شارەکانیان لکاند بە شانشینی یەکگرتوو کە فەرمانڕەوایی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەکرد و بە شانشینی بابلی کۆن ناسرابوو. [1]
یەکەمین شانشینی بابلی | ||||
| ||||
حوکمڕانی یەکەمین بنەماڵەی بابلی لە بابل ماوەی حوکمڕانی حەمورابی لە دەوروبەری ساڵی لە دەوروبەری ١٧٥٠ - ١٧٩٢ پێش زایین | ||||
پایتەخت | بابل | |||
ئایین | ئایینی بابلی | |||
حکوومەت | پاشایەتی | |||
سەرۆک | ||||
- بە نزیکەیی ١٨٣٠–١٨١٧ پێش زایین | سومۆ ئاپوم(یەکەمین) | |||
- بە نزیکەیی١٥٦٢–١٥٣١ پێش زایین. | سامسۆ دیتانا (دوایین) | |||
مێژوو | ||||
- دامەزراندن | ١٨٣٠ پێش زایین | |||
- داگیرکردنی بابل | ١٥٣١ | |||
شانشینی بابلی هەروەها بە شانشینی ئەمۆریەکانیش ناسراوە، پاشاکانی یازدە پاشا بوون کە زیاتر لە سێ سەدە (١٨٩٤ - ١٥٣١ پێش زایین) فەرمانڕەوایییان کردووە، لەم قۆناغەدا شارستانیەت گەیشتە یەکێک لە لوتکە و خۆشگوزەرانییەکی تەواو، زمانی ئەکەدی بە شێوەزارە بابلییەکەیەوە بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی نزیکدا بڵاوبووەوە و لەو سەردەمەدا قسەی پێدەکرا و دەنووسرا، زانست و مەعریفە و هونەر پێشکەوت، بازرگانیش فراوانتر بوو بە ڕادەیەک کە لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا هاوتای نەبوو، ئیدارەی ناوەندی دەسەڵات بە یاسایەکی یەکگرتوو وڵاتی بەڕێوەدەبرد کە لەلایەن حەمورابیەوە بۆ هەموو گەلانی ئەم ناوچەیە دەرچوو بوو.
(١٨٩٤ - ١٨٨١ پێش زایین) ئەم شانشینەی لە بابل دامەزراند لە سەردەمێکدا کە شانشینی ئیسین و لارسا شەڕیان دەکرد بۆ دەسەڵاتی باڵا و وڵات، ئەم پاشایە شاری بابلی کردە پایتەختی خۆی کە نزیکەی نەوەد کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای بەغداوە دوورە، لەو سەردەمەدا شارێکی بچووک بوو، سنووری ناوچەی بابل و دیواری شارەکەی چاک کرد، هەندێک بینای گشتی و پەرستگای لەوێ دروست کرد، کیش و سپار و شارەکانی تری ئەکەدی تەنیشت بابلی بۆ حوکمڕانی خۆی زیاد کرد. [2]
حامۆڕابی یەکێک بوو لە پاشاکانی بابل کە لە نێوان ساڵانی ١٧٩٢ هەتا ١٧٥٠ پێش لەدایکبوونی یەسووع حوکمی ئەکرد، حامۆڕابی پاشایەک بوو کە لە سەردەمی شەڕی دراوسێکاندا دەستی کرد بە نووسین و جێبەجێکردنی کردنی قانوون لە وڵاتەکەیدا، ئەم یاسایانەی حامۆڕابی بە یەکێ لە کۆنترین یاساکانی مرۆڤایەتی دا ئەنرێت. [3]
(١٧٤٩ - ١٧١٢ پێش زایین) بەناوبانگ بووە بە هەڵکەندنی کەناڵ و بەرپەرچدانەوەی یەکێک لە لەشکرکێشییەکانی کاسییەکان.
(١٧١١ - ١٦٨٤ پێش زایین) شەڕی یەکێک لە شۆڕشەکانی کردیە لە ئەوپەری باشووری وڵات و شەڕی شارە دەریاییەکانی کردووە.
(١٦٨٣ - ١٦٤٧ پێش زایین) چەندین فیتنەی سەرکوت کرد بە سەرکردایەتی شازادەکانی هەندێک شاری باشوور. [4]
(١٦٤٦ - ١٦٢٦ پێش زایین) دیوارێک لە باشوور دروستکرد بۆ پاراستنی بابل لە داگیرکاری باشوور. [5]
(١٦٢٥ - ١٥٩٤ پێش زایین) یازدەهەمین پاشای شانشینی یەکەمی بابل بووە، دوایین پاشاکانی بووە. لە سەردەمی ئەودا هیتیەکان بە سەرۆکایەتی پاشایان (مارشاڵی یەکەم) هێرشیان کردە سەر بابل و پایتەختەکەیان داگیرکرد و لەناویان برد و گەڕانەوە بۆ چیای تاورس کە بارکرابوون بە غەنیمەت و گەنجینەی بێشومار، ئەمەش لە ساڵی (١٥٣١ پێش زایین) بوو.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.