From Wikipedia, the free encyclopedia
یەڤگێنی پریگۆژین (بە ڕووسی: Евге́ний Ви́кторович Приго́жин) [kurdish-alpha 1] (١ی حوزەیرانی ١٩٦١[1] - ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣) سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر، و متمانەپێکراوی نزیکی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین تا ئەو کاتەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا کودەتایەکی گوماناوی دەستپێکرد[2] پریگۆژین ھەندێک جار بە " چێشتلێنەری پوتین " ناودەبرێت، چونکە خاوەنی چێشتخانە و کۆمپانیاکانی خواردن و خواردنەوەیە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە کرێملین دەکەن.[3]
یەڤگێنی پریگۆژین | |
---|---|
بە ڕووسی: Евге́ний Ви́кторович Приго́жин | |
لەدایکبوون | ١ی حوزەیرانی ١٩٦١ سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا |
مردن | ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ ساڵ ژیاوە) Kuzhenkino، ڕووسیا | (٦٢
Patronym or matronym | Viktorovich |
ھۆی مەرگ | aviation accident |
Date of burial or cremation | ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ |
شوێنی ناشتن | Porokhovskoye Cemetery |
دایک | Violetta Prigozhina |
ھاوسەر | Lyubov Prigozhina |
منداڵ | Polina Prigozhina، Pavel Prigozhin، Veronika Prigozhina |
خزمەکان | Efim Prigozhin |
زمانی زگماکی | زمانی ڕووسی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ڕووسی |
تاوانبار بە | robbery، fraud، دزی |
بواری کار | ئۆلیگارشی، نیمچە سەربازی، private military company |
شوێنی کارکردن | گرووپی ڤاگنەر، Concord Management and Consulting |
پۆستەکان | Leader of the Wagner Group |
پەروەردە | Saint Petersburg State Chemical-Pharmaceutical University، Saint Petersburg college of the Olympics reserve N. 1 |
Funder | Internet Research Agency، گرووپی ڤاگنەر |
بەشداربووە لە | Russian interference in the 2016 United States elections |
ناکۆکی | ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا، یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر |
دروشم | ГРУЗ 200 МЫ ВМЕСТЕ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Internet Research Agency Indictment، Wagner Group–Russian Ministry of Defence conflict، یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر، 2023 Wagner Group plane crash |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:press-mail@inbox.ru |
بەستەری وەسفکراو | https://baike.sogou.com/v209467375.htm |
ھاشتاگ | prigoschin |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
دوای ساڵانێک لە ڕەتکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤاگنەر، لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ پشتڕاستی کردەوە کە دامەزرێنەری ئەو ڕێکخراوەیە.[4][5][6] ناوبراو ڕای گەیاند کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ دامەزراندووە، بۆ پشتگیریکردنی ھێزەکانی ڕووسیا لە شەڕی دۆنباس. ئەم دانپێدانانە بەھۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووە کە تێیدا پریگۆژین لە زیندانێکی ماری ئێلدا دەرکەوتووە کە زیندانییەکان وەردەگرێت و بەڵێنی ئازادییان پێداوە ئەگەر شەش مانگ لەگەڵ گرووپی ڤاگنەردا خزمەت بکەن.[7] پریگۆژین ڕۆڵی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا زۆرجار ڕەتکردووەتەوە؛ بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دانی بە ڕۆڵی خۆیدا ناوە لەم جۆرەکارانە و ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن.[8]کۆمپانیاکانی و پشتیوانەکانی لەلایەن لە ئەمریکا ڕووبەڕووی سزای ئابووری و تۆمەتی تاوانکاری بوونەتەوە،[9][10] ئاژانسی لێکۆڵینەوەی فێدراڵی پاداشتێکی تا ٢٥٠ ھەزار دۆلار پێشکەش دەکات بۆ ھەر کەسێک کە کە زانیارییەکانی ببێتە ھۆی دەستگیرکردنی پریگۆژین.[11][12] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ یەکێتی ئەورووپا سزای بەسەر یڤگنی سەپاند لە پەیوەندی لەگەڵ پارەدارکردنی چالاکییەکانی گرووپی ڤاگنەر لە لیبیا. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا بەھۆی ڕۆڵی لە داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە سزای نوێ بەسەریدا سەپێندرا.[13]لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ پریگۆژین یاخیبوونی دژی سەرکردایەتی سەربازیی ڕووسیا دەستپێکرد و ڕای گەیاند کە ھێزەکانی دەگوازێتەوە بۆ ناو ڕووسیا.[14]بەڵام دواتر پێشڕەوییەکانی ڕاگرت بە ڕێکەوتنێک دۆسیەی تاوانکاری لە دژی ئەو لە ھەمان ڕۆژدا ھەڵوەشایەوە؛ بە وتەی دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، پریگۆژین دەچێتە بیلاڕووس. ھێزەکانی ڤاگنەر لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکرێت بەھۆی ھەڵگەڕانەوەیان لە دژی ڕووسیا.[15]
لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، بی بی سی بڵاویکردەوە کە پریگۆژین ئەگەر ھەیە بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە تایبەتییەکەی لە ئۆبلاستی تیڤەر لە باکووری مۆسکۆ، لەگەڵ نۆ کەسی دیکە مردبێت.[16]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.