یۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆک یان یۆڕک (بە ئینگلیزی: York) شارێکی ئینگلستانە کە ڕووبارەکانی ئۆس و فاس لەو شارە بە یەک ئەگەیێن و لە ناوچەی یورکشایر ھامبر لە باکووری ئەو وڵاتە ھەڵکەوتووە.[1] بەپێی سەرژمارییەکان لە ساڵی ٢٠١١ دانیشتووانی ئەم شارە ١٥٣٧١٧ و بە شارۆچکەکانی دەوروبەر ٢١٠٦١٨ کەس بووە و گەورەیی شارەکە دەگاتە ٢٧١ کیلومەتری چوارگۆشە.
یۆک | |
---|---|
شار | |
York | |
وڵات | ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٢١٠٦١٨ |
وێبگە | https://www.york.gov.uk/ |
شاری یۆرک لە ساڵی ٧١ زایینی بە دەس ڕۆمییەکان بوونیاد نرا. لەو کاتەدا ئەم شارە بوو بە پایتەختی یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بە ناوی بریتانیا ئینفێرێۆر.
لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ زایینی ئەم شارە بوو بە سەنتەری ئەسڵی شەبەکەی شەمەندەفر لە ئینگلستان و ھەوەھا ناوەندی بەرھەمھێنانی شیرینی.
یۆرک یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ئینگلستانە کە ناوبانگی زۆری لە ئەرووپا و جیھاندا ھەیە. گرینگترین جێگە گەشتیارییەکانی ئەو شارە، بورج و بینای کلیفۆرد، مۆزەخانەی ڤایکینگەکان و مۆزەخانە شەمەندەفەرە.[2] یانەی تۆپی پێ یۆک سیتی یەکیک لە یانە ناودارەکانی ئینگلستانە کە لە سالی ١٩٩٥–٩٦ زایینی مەنچستریوونایتدی بردەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.