![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f4/Jostein_Gaarder_Leipziger_Buchmesse_2017.jpg/640px-Jostein_Gaarder_Leipziger_Buchmesse_2017.jpg&w=640&q=50)
یۆستاین گاردەر
نووسەری نۆرویژی / From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆستاین گاردەر (بە نۆرویژی: Jostein Gaarder؛ لەدایکبووی ٨ی ئابی ١٩٥٢) ڕۆشنبیری نۆرویژی و نووسەری چەندان ڕۆمان و کورتە چیرۆک و کتێبی منداڵانە. گاردەر زۆر جار لە دیدگای منداڵانەوە دەنووسێت، بە پیشاندانی ھەستی سەرسامیان دەربارەی دونیا. ئەو زۆربەی کات مێتافیکشن بەکاردەھێنێت لە کارەکانیدا و چیرۆکێک لەناو چیرۆکێکی تردا دەنووسێت. بەناوبانگترین کاری بریتییە لە ڕۆمانی جیھانی سۆفیا: ڕۆمانێک دەربارەی مێژووی فەلسەفە (١٩٩١). ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر ٦٠ زمان؛ زیاتر لە ٤٠ میلیۆن تیراژی لێ فرۆشراوە.
زانیاریی خێرا یۆستاین گاردەر, ناوی خۆماڵی ...
یۆستاین گاردەر | |
---|---|
![]() گاردەر لە ٢٠٠٩ | |
ناوی خۆماڵی | Jostein Gaarder |
لەدایکبوون | (١٩٥٢-٠٨-٠٨) ٨ی ئابی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ) ئۆسلۆ، ![]() |
پیشە | ڕۆماننوس، نووسەری کورتە چیرۆک |
نەتەوە | نۆرویژی |
چەشن | ئەدەبیاتی منداڵان، خەیاڵی |
کارە بەرچاوەکان | نھێنیی یاری کاغەز، جیھانی سۆفیا, کچەی پرتەقاڵ |
خەڵاتە بەرچاوەکان | سەیری خەڵاتەکان بکە |
ھاوسەر | سیری دانێڤیگ |
مناڵەکان | ٢ |
دایخە