یۆرگن کلینسمان
یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆرگن کلینسمان (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈjʏʁɡn̩ ˈkli:nsˌman]، لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٤) ڕاھێنەری تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە و یاریزانی پێشووە و ئێستا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوورە. کلینسمان لە چەندین یانەی دیار لە ئەورووپا یاری کردووە لەوانە شتوتگارت و ئینتەرمیلان و مۆناکۆ و تۆتنھام و بایەرن میونشن. بەشێک بووە لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا کە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ی بەدەستھێنا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانی یەکگرتوو بوو کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٦ی بەدەستھێنا. وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا پلەی سێیەمی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەدەستھێنا و دواتر ڕاھێنەری ژمارەیەک تیپی دیکە بوو لەوانە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی ئەمریکا.
یۆرگن کلینسمان | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Jürgen Klinsmann | |
لەدایکبوون | (١٩٦٤-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ) Göppingen، ئەڵمانیا |
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
ناوی خوازراو | Jay Goppingen |
ناسناو | Klinsi |
منداڵ | Jonathan Klinsmann |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
پەروەردە | Gewerbliche Schule Im Hoppenlau |
Coach of sports team | Hertha BSC، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوور، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، بایەرن میونخ، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
وەرزش | تۆپی پێ |
خول | بۆندسلیگا، 2. Bundesliga، پرێمیەرلیگ |
وێبگە | |
یانەی وەرزشیی دڵخواز | Los Angeles Lakers |
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، ئەو بە یەکێک لە ھێرشبەرە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا دادەنرا. کلینسمان لە ھەر شەش پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە گەورەکەدا گۆڵی تۆمارکرد کە بەشدارییان تێدا کردبوو، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٨٨ تا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨. لە ساڵی ١٩٩٥ لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی فیفا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا؛ لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ ناوی لە لیستی ١٠٠ی فیفا «١٢٥ گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی زیندوو» دا ھات.[1] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بووە پێنجەم یاریزان کە وەک کاپتنی فەخری ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.[2][3]