![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3a/Younis_Mahmoud_2012_2.jpg/640px-Younis_Mahmoud_2012_2.jpg&w=640&q=50)
یوونس مەحموود
From Wikipedia, the free encyclopedia
یوونس مەحموود خەلاف (بە بە عەرەبی: يونس محمود خلف؛ لەدایکبووی ٣ی شوباتی ١٩٨٣) یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی عێراقە کە وەک هێرشبەر بۆ تیمی تۆپی پێی نیشتیمانی عێراق یاری کردووە و لە ئێستادا جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقە.[1][2][3] یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی عێراق، یوونس بۆ ماوەی دە ساڵ بەدوای یەکدا کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق بووە و یەکێک بووە لە ئایکۆنەکانی تۆپی پێی ئاسیا.[4][5] هەروەها بۆ چەندین یانە یاری کردووە، لەوانە تیپەکانی عێراق، ئیمارات، قەتەر و عەرەبستانی سعودیە، سێ پێڵاوی زێڕینی بردەوە لە قەتەر و چەندین ڕیکۆرد شکاندووە.
![]() | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1997–1999 | Kahrabaa Al-Dibis | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
1999–2001 | Kirkuk | (24) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2001–2003 | Al-Talaba | (26) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2003–2004 | Al-Wahda | (0) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2004–2006 | Al-Khor | 49 | (39) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2006–2011 | Al-Gharafa | 95 | (72) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2008 | → Al-Arabi (loan) | 6 | (2) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2011–2013 | Al-Wakrah | 33 | (16) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2013 | Al-Sadd | 7 | (2) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2013 | Al-Ahli | 6 | (3) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2015 | Erbil | 0 | (0) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2015–2016 | Al-Talaba | 19 | (3) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
سەرجەم | – | (187) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2001–2002 | Iraq U19 | 8 | (4) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2002–2004 | Iraq U23 | 33 | (21) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2014 | Iraq Asian Games (OA) | 6 | (4) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2002–2016 | Iraq | 148 | (57) | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
یەکەم گۆڵی نێونەتەوەیی فەرمی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٢ بوو لە پاڵەوانییەتی ڕۆژاوای ئاسیا بوو کاتێک گۆڵی یەکسانکردنەوەی لە خولەکی ٨٩ بەرامەبەر هەڵبژاردەی ئەردەن تۆمارکرد، کە دواتر لە کاتی زیادکراودا عێراق یارییەکەی بردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە هەمان پاڵەوانییەتی بوونە پاڵەوان، دوای ساڵێک واتە ٢٠٠٧ کرایە کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق.. لە ساڵی ٢٠٠٧، مەحمود باشترین دەستکەوتی خۆی بەدەستهێنا، کە ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە بردنەوەی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، یوونس لە یاری کۆتاییدا تاکە گۆڵی یارییەکەی لە سعودیە تۆمارکرد. جگە لەوانەش یوونس بووە گۆڵکاری جامەکە و خەڵاتی لاپچینی زێڕینی پێدرا. دواتر لەو ساڵەدا، لە ڕیزبەندی ٢٩ی خەڵاتی باڵۆندۆر ناوی هات.
ئەو بەردەوام بوو لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی تا ساڵی ٢٠١٦، ئەو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جامی کیشوەرەکان بەشداریکرد. یوونس زۆرترین یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە بەراورد بە هەر یاریزانێکی دیکە، هەروەها سێیەم گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی عێراقە.[6] ئەو تاکە یاریزانی ئاسیایە، کە لە چوار پاڵەوانییەتی جیاوازی جامەکە گۆڵ بکات ئەوەش لە جامەکانی ٢٠٠٤، ٢٠٠٧، ٢٠١١، و ٢٠١٥ بوو.