یاریی کۆتاییی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١ یاریەکی تۆپی پێییە کە براوەی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١ دیاری دەکات. کە لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بوو. ئەم یارییە دەبێتە ٤٧ یاری کۆتایی ئەم جامە لە وەتەی لە ساڵی ١٩١٦ ئەم پاڵاوانێتیە دەستی پێکردووە ، یاری کۆتایی لە یاریگای ماراکانا لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ ، بەڕازیل ئەنجامدرا.ئەمەش بۆ جاری دووەمە لەسەر یەک لە یاریگای ماراکانیای ڕیۆ دی جانیرۆ کە گەورەترین یاریگای بەرازیلە ، کۆتایی ئەم جامە بەڕێوە دەچێت .لە سەرتاوەدا وا پێشبینی کرا هیچ هاندەرێک ئامادەی یارییەکە نەبێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەڵام لە دواتردا ڕێگا بە بەشێک لە هاندەران درا ئامادەی یارییەکەبن . ئەنجامی کۆتایی یارییەکە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تەواوبوو کاتێک توانی بە ئەنجامی (١-٠) سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .[1] [2]تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن ئانخێل دی ماریا تۆمار کرا . بەم ئەنجامە بۆ جاری ١٥ لە مێژووی خۆیدا ئەنم نازناوەی بەرزکردەوە . لیۆنێل مێسی بۆیەکەم جار توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوێک بەدەست بهێنێت دوای شانزدە ساڵ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی .[3][4]