![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/A.C._Milan_lifting_the_European_Cup_after_winning_the_2002%25E2%2580%259303_UEFA_Champions_League_-_20030528.jpg/640px-A.C._Milan_lifting_the_European_Cup_after_winning_the_2002%25E2%2580%259303_UEFA_Champions_League_-_20030528.jpg&w=640&q=50)
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢ یارییەکی تۆپی پێ بوو کە لە ئۆڵدترافۆرد لە مەنچستری ئینگلتەرا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٣ بەڕێوەچوو بۆ ئەوەی براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ یەکلایی بکرێتەوە. یارییەکە لە نێوان یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس و میلان بوو. ئەمە یەکەمجار بوو دوو یانەی ئیتاڵیا لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. ھەروەھا دووەم یاری کۆتایی نێو نەتەوەیی پاڵەوانێتییەکە بوو، دوای یاریی کۆتایی لە ساڵی ٢٠٠٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا سێ ساڵ پێشتر. میلان لە ڕێگەیلێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٠–٠ کۆتایی ھات. بەمەش میلان شەشەمین سەرکەوتنی لە جامی ئەورووپا بەدەستھێنا.[1][2]
زانیاریی خێرا یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣, بەشێکە لە ...
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢-٢٠٠٣ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئیتالیا |
جێ | ئۆڵدترافۆرد |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ |
کاتی ڕوودان | ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٣ |
یانە بەشداربووەکان | ئەی سی میلان، یوڤێنتوس |
براوە | ئەی سی میلان |
ناوبژیوان | Markus Merk |
دایخە