یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٨-١٩٧٩ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و چوارەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٩ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەنێوان یانەی تۆتنگھام فۆرستی ئینگلتەرا و یانەی ماڵمۆی سویدی ئەنجامدرا.[1][2] لە ئەنجامدا تۆتنگھام فۆرست توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر ماڵمۆی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[3] بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا بووە پاڵەوانی ئەورووپا. [4]ئەم بردنەوەیە سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو بۆ یانەیەکی ئینگلیزی لە جامی ئەورووپا، دوای سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوول لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ .بەهۆی ئەوەی هیچ کام لەک دوو یانەیە یەکێک نەبوون لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، یاریگای ئۆڵۆمپیادیۆنی میونشن هەندەرێکی زۆری تێدا کۆنەبووەوە ، یارییەکەش یەکێک نەبوو لە یارییە لوتکەکانی نێوان یانە گەورەکانی ئەورووپا.[5][6]
زانیاریی خێرا یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩, بەشێکە لە ...
دایخە
زانیاریی خێرا یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩, بەشێکە لە ...
دایخە