یارمەتی:لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتن
From Wikipedia, the free encyclopedia
داڕێژەکانی ڕاگرتن پێکھاتوون لە کۆمەڵە داڕێژەیەک کە لە بەشی سەرەوەی وتارەکان دادەنرێن و ئاماژە بە چەند کێشەیەک دەکەن کە وتارەکە ھەیەتی. لەم پەڕەیەدا ڕێنمایی لەسەر ئەوە دەدرێت کە چ کاتێک شیاوە بۆ لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتن. ئەگەر توانیت، تکایە یارمەتی ویکیپیدیا بدە و کێشەکانی داڕێژەکان خستویانەتە ڕوو چارەسەر بکە، دواتریش تاگەکان لابەرە!
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: دەبێت تەنیا کاتێک تاگەکانی ڕاگرتن لاببرێن ئەگەر ھاتوو کێشەکانی تاگەکان ئاماژەیان پێ دابوون چارەسەر کرابێتن |