یاخی ٢
فیلمێکی ٢٠١٨ی دەرھێنراوی ئەحمەد خان / From Wikipedia, the free encyclopedia
یاخی ٢ (بە ئینگلیزی: Baaghi 2) فیلمێکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی ئەحمەد خانە. لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وەک تایگەر شرۆف، دیشا پاتانی، مانۆج باجپایی، ڕاندیپ ھودا، دیپاک دۆبریال، پراتیک بابار، جاکلین فێرناندێز ڕۆڵیان بینیوە.[1][2][3] ئەم فیلمە درێژەی فیلمی یاخییە و دواتر فیلمی یاخی ٣ بڵاوکرایەوە. کاتێک کچە سێ ساڵانەکەی نیھا دەڕفێندرێت پەیوەندی بە ڕۆنی دەکات کە خۆشەویستی پێشوویەتی لە ئێستا لە نێو سوپای ھیندستانە کە بەڵێنەکەی لەبیرە کە بە ڕیھای دابوو و ڕازی دەبێت بەوەی ڕیھا بپارێزێت یارمەتی بدات. فیلمی یاخی ٢ لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیھاندا نمایشکرا کە ٣٥٠٠ شاشەی لە ھیندستان ھەبوو. داھاتی فیلمەکە لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٢٫٥٨ ملیار کرۆر (٣٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بووە و بووەتە یەکێک لە زۆرترین داھاتی فیلمەکانی بۆلیوود لە ساڵی ٢٠١٨دا.[4] لە ١ی ئایاری ٢٠١٧، تایگەر شرۆف پۆستەری یەکەمی فیلمەکەی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە. بەرھەمھێنەری فیلمەکە، ساجید نادیادوالا، ھاوکاری لەگەڵ ستۆدیۆی فۆکس ستار کردووە و فیلمەکە لەژێر دەستی فۆکس ستار ستۆدیۆ و نادیادوالا ئینتەرتەینمەنت بڵاوکرایەوە.[5]
یاخی ٢ Baaghi 2 | |
دەرھێنەر | ئەحمەد خان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ساجید نادیاوالا |
نووسین | ئەحمەد خان شان یاداڤ عەباس هیرپوروالا نیراج کومار میشرا |
چەشنی فیلم | ڕۆمانسی ئەکشن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستۆدیۆکانی فۆکس ستار |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ |
ماوەی فیلم | ١٣٧ خوولەک |
وڵات | هیندستان |
زمان | هیندی |
تێچوون | ٥٩ کرۆر |
داھات | ٢٥٨ کرۆر |
بەشی پێشوو | یاخی ١ |
بەشی دواتر | یاخی ٣ یاخی ٤ |