ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی ژاپۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی ژاپۆن (بە ئینگلیزی: Japan women's national volleyball team) نوێنەرایەتی وڵاتی ژاپۆن دەکات لە پاڵاوانیتی و یارییەدۆستانەکان لەسەر ئاستی خانمان. خاوەنی شەش مەدالیای ئۆڵمپیادە، لە پلەی ١٠ی ڕیزبەندی باشترین ھەڵبژاردەکانی بالەی خانمانە لە سەرئاستی جیھان (بەپێی پۆلینی ١٤ی ئابی ٢٠٢١).[1] لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ی تۆکیۆ، بووە براوەی یەکەم مەدالیای زێری خولی بالەی خانمان.[2] بەھەمان شێوە بووە براوەی مەدالیای زێری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ی کەنەدا. لەوە بەدواوە ھەڵبژاردەکە نەیتوانی لە سەرکەوتنەکانی لە ئۆڵمپیاد بەردەوامبێت بێت، دواین جار لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن توانی مەدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنێت .[3][4] لە ئۆڵمیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ لە پلەی ١٠ جێگیر بوو.[5] سێجار نازناوی پالاوانێتی جیھانی بالەی خانمانی بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٧ بووەتە پاڵاوانی جامی جیھانی بالەی خانمان.
ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی ژاپۆن | |
---|---|
پۆلی پێشبڕکێ | women's volleyball |
وەرزش | بالە |
وڵات | ژاپۆن |
وێبگە | https://www.jva.or.jp/en/senior_women |
Category for members of a team | Category:Japan women's international volleyball players |