ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی وڵاتەکە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا.
زانیاریی خێرا 538 members of the Electoral College 270 دەنگی ئێلێکتۆرال دەنگ پێویستە بۆ بردنەوە, دیاریکراو ...
ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی
سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
|
→ ٢٠١٦
|
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
٢٠٢٤ ←
|
|
|
|
نەخشەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە وەریگیراوە لە سەرژمێری 2010 Census |
|
دایخە
دۆناڵد ترەمپ، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مایک پێنس.[2] لەوکاتەی جێگری سەرۆکی پێشوو، جۆ بایدن، توانی بەسەر بێرنی ساندەرس سەرکەوێت دوای ڕکابەرییەکی سەختی ھەردوو کاندیدەکە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا، بایدن ڕایگەیاند کە کامڵا هاریس وەک جێگری خۆی دەستنیشان کردووە، کە بەمەش ھاریس بووە یەکەمین ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیایی کە بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.[kurdish-alpha 2] هەروەها بووە سێهەمین ژن لەدوای هەریەک لە جێرالدینۆ فێرارۆ لە ١٩٨٤ و سارا پالین لە ٢٠٠٨ کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بپاڵێورێت.[3] بەدەر لە هەردوو کاندیدە سەرەکیەکە، هەریەک لە جۆ جۆرگنسن لەسەر حیزبی لیبرالی و هاوی هاوکینس لەسەر حیزبی سەوز ڕکابەریان دەکرد. لە یەکێک لە چاوەڕوانەکراوترین کاندیدەکان بریتی بوو لە هونەرمەند کانیێ وێست کەوا لەسەر لیستی "لەدایکبوون" کەوا خۆی دایمەزراندبوو خۆی کاندید کرد. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە کە تیایدا هەردوو کاندیدەکە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوە بوو.
بایدن و هاریس بوونە سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دوابەدوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکە و لە ٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢١ سوێندی سەرۆکایەتی دەخۆن. بایدن دەبێتە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکی، بەوپێیەی لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی تەمەنی دەبێتە ٧٨ ساڵ و دەبێتە یەکەمین پاڵێوراو لەوەتەی بیڵ کلینتن کە شکست بە سەرۆکێکی دەستبەکاربوو بهێنێت، پێشتر کلینتن شکستی بە جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش هێنا لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢دا. هەروەها بووە یەکەمین کاسۆلیکی ڕۆمانی دوای جۆن ئێف. کێنەدی لەساڵی ١٩٦٠ کە ببێتە سەرۆک، و کامڵا هاریسیش بووە یەکەمین ژن و یەکەمین کەسیش کە ڕەچەڵەکی ئەوڕوپی نەبێت وەک جێگری سەرۆک خزمەت بکات.