باڵندەیەکی بچووک From Wikipedia, the free encyclopedia
کەڕەواڵە،[1] ھەوێردە یان کوڵەفڕه یان کەرەک (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، ناوی زانستی :Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان(ته زه روان) و کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.
ھەوێردە ١٧ سم دەبێ، بە تۆی گژوگیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژی، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکا و لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دهپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سرووشتی خۆیشیدا دهدرێته بهر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.
بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:
کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال
وێنەی ھەوێردە
لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.
لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لە سەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنهوه باشه.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.