From Wikipedia, the free encyclopedia
هەوکردنی پەردەی چاو (کۆڕنیە) ([1]بە ئینگلیزی: Keratitis)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
کراتیتس بە هەوکردنی پەردەی چاو دەوترێت کە پەردەیەکی تەنکە و گلێنەی چاوی داپۆشیوە. ئەم حاڵەتە زۆر جار ئازار و کێشەی بینینی لەگەڵدایە.[2]
دروستبوونی ئازار لە چاودا و هەستیار بوون بە ڕووناکی و هاتنەخوارەوەی فرمێسک بە چاوەکەدا.
١- هەبوونی تەنێکی بێگانە لەناو چاوەکەدا.
٢-وشک بوونی چاو بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە پەلکی چاودا یاخود دروستنەبوونی فرمێسک بەڕادەیەکی پێویست.
٣- کەمی ڤیتامین A (لەکاتی ڕێجیمدا بەدەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات).
٤- هەوکردنی بەکتریایی، ڤایرۆسی یان کەڕوویە کە بەربڵاوترینیان هەوکردنی ڤایرۆسی تامیسکە.
٥- هەستیاری یان هەستیاری چاو بە کەلوپەلە جوانکارییەکان، هەوای پیس، ئەو گەردانەی لە هەوادان وەکو( تۆو ی گیاکان، تۆز و خۆڵ) و سەرجەم ئەو شتانەی کە هەستیاری دروستدەکەن.
٦- ڕووناکی زۆر، بۆنموونە ڕووناکی لەحیمکاری یاخود تیشکدانەوی ڕووناکی خۆر لەکاتی هەبوونی بەفر یاخود لەکاتی تیشکدانەوەی لەناو ئاوێکدا. (ئاگاداری: ڕەنگە نیشانەکان تاکو ٢٤ کاتژمێر دوای هەوکردنەکە دەرنەکەون).
١- هەبوونی ژینگەیەکی قەرەباڵغ یاخود ناتەندروست.
٢- نەخواردنی خواردنی پێویست، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی ڤیتامی A ی تێدایە.
٣- هەبوونی نەخۆشییەک کە بەرگری جەستەی لاواز کردبێت.
٤- هەوکردنی ڤایرۆسی لەسەرجەم ئەندامەکانی جەستەدا بەتایبەتی تامیسکی دەم یاخود تامیسکی سەر ئەندامی زاوزێ.
١- ئەگەر کارێک دەکەن کە بۆی هەیە زیان بە چاوتان بگەیەنێت پێویستە چاویلکەی سەلامەتی ببەستن.
٢-ڕێجیمێکی خۆراکی تەندروست کە ڤیتامین A تێدابێت یاخود بەکارهێنانی مۆڵتی ڤیتامین کە ڤیتامین A لە خۆگرتبێت.
پەیوەستە بە هۆکارەوە هەروەها پەیوەستە بە خێرایی وەرگرتنی چارەسەرەکە، زۆربەی جۆرەکانی هەوکردنی پەردەی چاو دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.
١- دروستبوونی ئاوی ڕەش.
٢- بریندار بوونی پەردەی چاو.
٣- لەدەستدانی بینایی.
٤- دروستبوونی پەڵەی هەمیشەیی چاو.
١- ئەگەر بیناییتان گۆڕانکاری بەسەردا هات.
٢- ئەگەر کەسێکی تر لە ئەندامەکانی خێزانەکەتان ئیلتیهابی پەردەی چاوی هەبێت.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.