ھەفتانەی شۆنن سەندەی
From Wikipedia, the free encyclopedia
هەفتانەی شۆنن سندی (بە ژاپۆنی: 週刊少年サンデー بە رۆماجی: Shūkan Shōnen Sandē) دەوترێت شوکان شۆنن ساندی، بریتییە لە گۆڤارێکی شۆنن مانگای مانگانەی بەناوبانگ دەردەچێت لە ژاپۆن لە ڕێگەی ڕێکخراوی شۆگاکوکان بە شێوەیەکی هەفتانە، لە ژمارەی یەکییەوە لە ئازاری ١٩٥٩.[1] وەک وەڵامێک بۆ ڕکابەرەکەی هەفتانەی شۆنن جەمپ. گۆڤارەکە ۲ ملیۆن تیراژی بڵاو کردەوە لە ساڵی ۲۰۰۰، بەڵام تیراژەکە بە ڕیزبەندی دابەزی تا گەیشت بە ۳۹۳,٤۱۷[2] لە ساڵی ۲۰۱٥.
زانیاریی خێرا سەرنووسەر, بوارەکان ...
سەرنووسەر | ماساکی ناواتا |
---|---|
بوارەکان | شۆنن مانگا |
هەفتانە (لە ڕۆژی چوار شەممە) | |
تیراژ | ۳٤۰,۰۰۰ (کانوونی دووەم - ئازاری ۲۰۱٦) |
بڵاوکەرەوە | یاسویۆکی سابا |
یەکەم ژمارە | ۱۷ ئازاری ۱۹٥۹ز (٥٨ ساڵە) |
کۆمپانیا | شۆگاکوکان |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
ماڵپەڕ | ماڵپەڕی فەرمی |
دایخە
گۆڤارەکە هەموو ڕۆژی چوار شەممەیەک دەردەچێت و چەندین مانگای جیاوازی تێدایە. لەگەڵ ئەوەی گۆڤارەکە لە ڕۆژی چوار شەممە دەردەچێت بەڵام وشەی sunday کە بە مانای یەک شەممە دێت لە لایەن سەرنووسەری یەکەمی گۆڤارەکە کیچی تیوداوە زیادکراوە، کە دەیویست ناونیشانەکە ئاماژە بکات بۆ پشووە سەرنج ڕاکێشەکەی کۆتایی هەفتە.