![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2e/Lithobius_forficatus.jpg/640px-Lithobius_forficatus.jpg&w=640&q=50)
ھەزارپێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەزارپێ، خشی[1] یان خشک[2] (بە ئینگلیزی: Centipede) بە کۆمەڵێک لە گیانلەبەرانی جومگەپێ دەگوترێت کە ڕاوکەرن و ژمارەیەکی زۆر پێیان ھەیە. لە زمانی ئینگلیزیدا سێنتیپیدیان پێ دەگوترێت کە بە لاتین مەعنای سەدپێ دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا ھیچ جۆرێکی خشی سەد یان ھەزار پێی نییە، بەڵکوو ژمارەی ئەو جووتە پێیانەی ھەیانە تاقە و لە ١٥وە تا ١٧١ جووت پێیان تێدا تۆمار کراوە.[3]
زانیاریی خێرا ھەزارپێ, ناوی پۆلێنکردن ...
ھەزارپێ | |
---|---|
![]() | |
ناوی پۆلێنکردن | Chilopoda |
پلەی پۆلێنکردن | class |
پۆلێنکردنی باوان | Myriapoda |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٤١٨ million years BCE |
دایخە
زۆربەی خشییەکان گۆشتخۆرن و بە شوێنی گیانلەبەری بچووکدا دەگەڕێن کە دەرەقەتیان بێن و ڕاویان بکەن. زۆربەی خشییەکان ژەھراوین و دەتوانن بگەزن و ئێش بە مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر بگەیەنن. لە بڕێک وڵاتدا، وەکوو چین، دەبرژێنرێن و وەک خواردن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.[4]