ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا لە حەوت ھەرێم پێک ھاتوون کە یەکەم جار لە دانیشتنی ساڵی ١٩٤١ی کۆنگرەی جوگرافیی تورکیا کە لە ئەنقەرە بەسترا، لە تورکیا حەوت ھەرێمیان پێک ھێنا.[1]
ھەرێمەکانی تورکیا لە ئەمانە پێکھاتوون:
ھەرێم | جێگە | لەبارەیدا |
---|---|---|
ھەرێمەکانی تورکیا | ھەرێمە جوگرافییەکانی تورکیا لەڕووی ئاووھەوا وەکوو یەکتری ڕێزبەندیی کراون. | |
ھەرێمی ئێژە (بە تورکی: Ege Bölgesi) | ھەرێمی ئێژە بە ڕووبەری ٧٩٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پێنجەمین ھەرێمی گەورە لەناو حەوت ناوچەکانی جوگرافیایی تورکیایە. | |
ھەرێمی مەڕمەڕە (بە تورکی: Marmara Bölgesi) | ھەرێمی مەڕمەڕە بە ڕووبەری ٦٧٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بچووکترین بەڵام پر قەلەباڵغترین ھەرێمی تورکیایە. | |
ھەرێمی مەدیتەرانە (بە تورکی: Akdeniz Bölgesi) | ھەرێمی مەدیتەرانە بە ڕووبەری ١٢٠٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەڕووی گەورەیی و دانیشتوودا چوارەمین جێگەی لە تورکیادا پێیە. | |
ھەرێمی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات (بە تورکی: Doğu Anadolu Bölgesi) | ھەرێمی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات لەڕووی ڕووبەردا گەورەترین و لەڕووی دانیشتوودا کەمترین قەلەباڵغی لە ھەرێمەکانی تورکیادا پێیە. | |
ھەرێمی دەریای ڕەش (بە تورکی: Karadeniz Bölgesi) | ھەرێمی دەریای ڕەش ١٨/١ لەسەدی خاکی تورکیای لە ژێر خۆی دەگرێت. ئەم ھەرێمیە بە ڕووبەری ١٤١٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە سێیەمین ھەرێمی گەورەی تورکیایە. | |
ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات (بە تورکی: Güneydoğu Anadolu Bölgesi) | ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات ڕووبەری ٧٥٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دووەمین ھەرێمی بچووکی تورکیایە. | |
ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی (بە تورکی: Iç Anadolu Bölgesi) | ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی بە ڕووبەری ١٥١٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دووەمین ھەرێمی گەورەی تورکیایە. |
ھەرێم | دانیشتووان |
---|---|
مەڕمەڕە | ٢٤،٤٦٥،٦٨٩ |
ئاناتۆلیای ناوەندی | ١٢،٧٠٥،٨١٢ |
مەدیتەرانە | ١٠،٥٥٢،٩٤٢ |
ئێژە | ١٠،٣١٨،١٥٧ |
ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات | ٨،٨٧٦،٥٣١ |
دەریای ڕەش | ٧،٦٧٤،٤٩٦ |
ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات | ٥،٩٦٦،١٠١ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.