ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت یان ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی زیزانگیش، ھەروەھا بە تبت یان زیزانگیش ناوی دەھێنرێت (بە چینی: 西藏، بە پین-ین: زیزانگ، بە تبتی: བོད) ھەرێمێکی سەربەخۆیە لە کۆماری گەلی چین، دەکەوێتە سەر بەرزترین بان لە جیھاندا، چەندین ڕووباری تێدا ھەڵدەقوڵێ و ژمارەی دەریاچەکانی دەگاتە ١٥٠٠ دەریاچە، ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت لە ڕووی ڕووبەرەوە بە دووەم گەورەترین ھەرێم دادەنرێت لە دوای ھەرێمی سنجان.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
بەڵام ھەرێمەکە خاوەنی کەمترین چڕی دانیشتووانە لە چین، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناھەمواری و بەرزونزمی جوگرافیایی و کەشوھەوای سەختی ناوچەکە.
تبت ھەرێمێکە لەباشوری ڕۆژاوای دەوڵەتی چین لەناو چیندا سنووری لەگەڵ ھەرێمی شینجیانگ و ھەرسێ ویلایەتی چینگھای و سیشوان و یونان ھەیە لەدەرەوەی چینیش سنووری لەگەڵ ھەرێمی کشمیرو دەوڵەتی ھندستان و دەوڵەتی نیپاڵ و دەوڵەتی بۆتان و دەوڵەتی بۆرما ھەیە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠٠٠٠ کیلۆ مەتر چوارگۆشەیەو لە ١٢٫٨٪ی خاکی چین پێکدەھێنێت ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣ ملیۆن و ١٨٠ ھەزار کەسەو شاری لاھاسا پایتەختییەتی لە ٩٠٪ی تبتین و لە ٨٪ی ھانن و لە ٠٫٣٪ی مۆنپان و لە ٠٫٣٪ی ھوین و لە ١٫٤٪ی ئەوانی ترن لەڕووی ئایینیشەوە لە ٧٨٫٥٪ی بووزین و لە ١٢٫٥٪ی بۆنین و لە ٨٫٥ی ئایینە چینییەکانیان ھەیەو لە ٠٫٤٪ی ئیسلامن و لە ٠٫١٪ی مەسیحین زمانی تبتی و مەندرانیان ھەیە لەشارەکانیشی لاھاساو شیگاچی و قامدو و نینگچی و شانانە.[1][2]