ھێگۆنگی شیللا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاشا "ھێگۆنگ"ی شیللا، لە ٧٥٨ی زایینی لەدایکبووە و لە ٧٨٠ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٧٦٥ی زایینی تا ٧٨٠ی زایینی بووە. سی و شەشەم پاشای شانشینی شیللا بوو. کوڕی پاشا گیۆنگدۆک و خاتوو "ماونوۆل"بوو، ھێگۆنگ کۆتا نەوە و جێنشینەوەی پشتاوپشتیی پاشا مویۆلبوو بۆ تەختی پاشایەتی. بەھۆی ئەمەوە وا دائەنرێت کە کۆتایی نیوەی ماوەی شانشینی شیللا بێت.